ده‌ست کردن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
شەممە, 04 شوبات 2012 17:39



لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیَراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ له‌ به‌غداد به‌ریَووه‌ چوو داواكرا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زوترین كات تویَژینه‌وه‌ی ورد بكه‌ن بۆ ده‌ست نیشان كردن و دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی بلاَو بوونه‌وه‌ی شیَرپه‌نجه‌ له‌ عیَرقدا .له‌وباره‌یه‌وه‌ لانه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیَراق رایگه‌یاند:" ئه‌مرۆ كه‌ 4/2 رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شیَرپه‌نجه‌یه‌ له‌ جیهانداو ئیَمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیَراق له‌ سه‌ره‌تای كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌دا ده‌ست خۆشی ته‌واومان كرد له‌ كارمه‌ندو پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌ كه‌ به‌رده‌وامن له‌ خزمه‌تی هاولاَتیان و چاره‌سه‌ر كردنیان "
ناوبراو گوتیشی:"هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌دا داوامان كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوونه‌ خۆیان تۆمار بكه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌ كاندا  و چاره‌ سه‌ری وردیان بۆبكریَت ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شمان به‌وه‌ كرد ،كه‌ پیَویسته‌ هۆشیاری زیاتر بلاَو بكریَته‌وه‌ و هاولاَتیان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئاگاداربن و پشكنینی وردبۆ خۆیان بكه‌ ن ، پاشانیش ئاماژه‌مان به‌وه‌ كرد كه‌ پیَویستیشه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان تویَژینه‌وه‌ی وردبكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی بلاَو بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌"
لانه‌ محه‌مه‌د گوتیشی:"داواكارین هاولاَتیان زیاتر گرنگی به‌ ته‌ندروستی خۆیان و پیشكنینی خۆیان بكه‌ن ،تا ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا بوون چاره‌سه‌ری وردیان بۆبكریَت ":..

نێره‌ر // نه‌به‌ز محه‌مه‌د