شاندیَكی بازرگانی لوبنانی به‌م زووانه‌ دیَنه‌ كوردستان
دووشەممە, 13 شوبات 2012 17:30




له‌ دریَژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی نویَنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان له‌ ئیمارات ، شیلان خانه‌قا نویَنه‌ری حكومه‌تی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی له‌ ئیمارات له‌ گه‌لَ  كۆمه‌لَه‌ی كاری لوبنانی كۆبووه‌ وه‌ و له‌ سه‌ره‌تاشدا له‌ لایه‌ن پاریَزه‌ر جویَزیَف نه‌هرا ،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كه‌تائیبی  لوبنانی و سه‌رۆكی كۆمه‌لَه‌ی كاری لوبنانی له‌ دوبه‌ی و جیَگری ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌لَه‌یه‌ وه‌ پیَشوازی لیَكرا. له‌وباره‌یه‌وه‌ شیلان خانه‌قا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی:"له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ماندا گفتووگۆمان كرد ده‌رباره‌ی ره‌وشی بازرگانی و ئابوری نیَوان كوردستان و ولاَتی لوبنان و ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ئابوریانه‌ی هاتوونه‌ته‌ دی .
ناوبراو گوتیشی:"كۆمه‌لَه‌ی كاری لوبنانی  پیَیان راگه‌یاندین ، زه‌مینه‌ له‌ باره‌ بۆ ئه‌نجام دانی پرۆژه‌و هاتنی بزنزمانان ،تا كاری وه‌ به‌رهیَنان بكه‌ن له‌ كوردستان دا ،وه‌ راشیان گه‌یاند ،كه‌ كار كردنی ئیَمه‌ له‌ بواره‌ كانی (گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و ئوتیَلی پیَنج ئه‌ستیَره‌ی و یه‌كه‌ی نیشته‌جیَبوون) دا خۆی ده‌بینیَته‌وه‌ و ئامانجیشمان وایه‌ بیَینه‌ كوردستان و ئه‌و پرۆژانه‌ ئه‌نجام بده‌ین ":
 شیلان خانه‌قا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا :"ئیَمه‌ ش به‌ لَیَنمان دا كه‌ ده‌رگامان والاَیه‌ و هه‌موو ئاسان كارییه‌كیشتان بۆده‌كه‌ین وه‌ك نویچنه‌رایه‌تی حكومه‌تی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی  تابچنه‌ كوردستان و  له‌گه‌لَ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كۆببنه‌وه‌ و ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن و وه‌به‌رهیَنان ئه‌نجام بده‌ن "
نویَنه‌ری بازرگانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا :" كه‌ ولاَتی لوبنان یه‌كیَكه‌ له‌ ولاَته‌ پیَشكه‌وتوه‌كان و ئه‌زمونی زۆریان هه‌یه‌ له‌ بواری بازرگانی داو به‌ هاتنی بازرگان و وه‌به‌رهیَنه‌رانی لوبنانی بۆ كوردستان ، هۆكاریَكی باش ده‌بیَت بۆ پیَشكه‌وتنی كوردستان له‌ وبواره‌ جیاجیایانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ":...

نێره‌ر // نه‌به‌ز محه‌مه‌د