په‌رله‌مانتار لانه‌ محه‌مه‌د : به‌یانی گفتوگۆده‌کرێت ده‌رباره‌ی پرژه‌یاسای بودجه‌
دووشەممە, 13 شوبات 2012 17:34



له‌ دانیشتنی سبه‌ی  رۆژی سىَ شه‌ممه‌، له‌ په‌رله‌مانی عیَراق گفتووگۆده‌كریَت ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ یاسای بووجه‌ی سالَی 2012 . له‌وباره‌یه‌وه‌ لانه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نوجه‌منی نویَنه‌رانی عیَراق  له‌ لیَدوانیَكی دا رایگه‌یاند:"له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 20ی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌راندا كه‌ سبه‌ی سیَ شه‌ممه‌ به‌ریَووه‌ ده‌چیَت ، بریاره‌ گفتووگۆ به‌رده‌وام بیَت له‌ سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بووجه‌ی سالَی 2012و خویَندنه‌وه‌ی دووه‌م بكریَت بۆ پرۆژه‌یاسای  په‌یماننامه‌كان "
لانه‌ محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی باس كرد:" له‌ دانیشتنی رۆژی سیَ شه‌ممه‌ دا پشكی شیَر ده‌دریَت ،به‌ گفتووگۆكردن ده‌رباره‌ی بووجه‌ی 2012 تا بتوانریَت چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی پرۆژه‌ یاسای بووجه‌ی سالَی 2012 بكریَت .........

نێره‌ر // نه‌به‌ز محه‌مه‌د