یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
چوار شەممە, 22 شوبات 2012 18:22



ن: سمایل شه‌ره‌فی
له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ئامانجدار بووبێ، کار کردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاده‌و به‌شداری لایه‌نه‌سیاسی و که‌سایه‌تییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌و ئاسته‌به‌رزه‌دا ئه‌م ئه‌گه‌ره‌مان زیاتر بۆ مانادار ده‌کات.
به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی له‌وتاره‌که‌ی دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که‌باسی جسووسیاتی تایبه‌تیی سیاسیی هه‌ر کام له‌پارچه‌کانی کوردستانی کرد، به‌ڵام په‌یام و سفارشی ره‌چاو کردنی یه‌ک گوتاری له‌مه‌سه‌له‌ی کورد دا له‌وتاره‌که‌ی دا ده‌خوێندرایه‌وه‌. به‌رێزیان ئه‌م جاره‌یان پێداگرترو له‌شوێن و یادێکی گه‌وره‌دا باسی له‌یه‌کییه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و نیشتمانی کوردستان کرد. به‌شداری پارته‌سیاسییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و له‌نێویاندا هه‌ر دوو باڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان (دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان) و به‌تایبه‌ت نوێنه‌راییه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌باکووری کوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کورد له‌سووریه‌له‌وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا په‌یامێکی دیکه‌یه‌که‌وێ ده‌چێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان  به‌و ئامانجه‌رێکی خستبێ.
کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی کورد که‌زیاتر له‌دوو ساڵه‌باسی لێ ده‌کرێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یان باشتره‌بڵێین پارتی دێموکراتی کوردستان به‌جدی کار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ده‌کات، هه‌ر وه‌ک ده‌رکه‌وت به‌سه‌رنجدان به‌په‌یوه‌ندی هێزه‌سیاسییه‌کانی کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌کی هێنده‌ش ئاسان نییه‌. به‌رێوه‌بردنی وه‌ها کارێک زه‌مینه‌ی تایبه‌تی گه‌ره‌که‌، ئه‌م پێویستیه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و شه‌خسی کاک مه‌سعووده‌وه‌بێگوومان ده‌رکی پێ کراوه‌.
وه‌دوادانی یادی 66 ساڵه‌ی کۆمار وه‌ک ده‌رفه‌تێکی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو هێزه‌سیاسییه‌کانی کوردستان و شێوازی کاری هه‌یئه‌تی راسپێردراو بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م یاده‌: له‌به‌شداری دانی که‌سایه‌تی و ‌هێزه‌سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، ده‌کرێ وه‌ک پڕۆسه‌ی زه‌مینه‌سازی بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی باسی بکرێ.
ناوه‌رۆکی ئه‌م په‌یام و وتارانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌سیاسییه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه‌پێشکه‌ش کران تا راده‌یه‌ک له‌راستای ئه‌رکه‌کانی ئه‌و کۆنفرانسه‌دان که‌قه‌راره‌به‌رێوه‌بچێ.
بۆ نموونه‌له‌وتاری هه‌ر سێ به‌رێزان: مه‌‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دێموکراسی له‌باکوری کوردستان، باس له‌سێ مه‌سه‌له‌ی ئه‌ساسی کران که‌ئه‌مڕۆ بۆ قه‌زییه‌ی کورد بنه‌مان:
1 پێداگری له‌سه‌ر شێوازی ئاشتی خوازانه‌ی خه‌بات
2 یه‌کییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
3 رێز گرتن له‌ده‌سکه‌وت و ئه‌زموونه‌کانی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان
که‌وابوو ده‌کرێ کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان که‌‌به‌بۆنه‌ی یادی 66 ساڵه‌ی کۆماری کوردستان پێک هاتبوو، وه‌ک زه‌مینه‌یه‌ک بۆ سازدانی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی بخوێنینه‌وه‌.