له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن .
چوار شەممە, 22 شوبات 2012 18:26





 نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له‌ دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و
له‌ دانیشتنێكدا كه‌ ئه‌مرۆ له‌ میرنشینی دوبه‌ی به‌رێووه‌ چوو ،تێیدا گفتووگۆ كرا
ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و ئابوری كوردستان و هاتنی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكانی
كوێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ گه‌ری سه‌رمایه‌كانیان . له‌وباره‌یه‌وه‌ شیلان
خانه‌قا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی له‌ ده‌وڵه‌تی
ئیمارات رایگه‌یاند:" له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئێمه‌ و تارق خالید حه‌مه‌د قونسوڵی
گشتی كوێت
 له‌ دوبه‌ی ، وتوو وێژمان كرد ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان و
خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری ده‌رباره‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ له‌باره‌ی ئه‌منی كه‌ كوردستانی تێدایه‌،
وای كردووه‌ سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكانی جیهان رووبكه‌نه‌ كوردستان و
سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ر ، كه‌ ئه‌مه‌ش دووای ئه‌وه‌ دێت ،ئه‌وان دڵنیان له‌ له‌
ژیان و سه‌رمایه‌كانیشیان ": ناوبراو گوتیشی:" هه‌روه‌ها قونسوڵی گشتی كوێت
،راشیگه‌یاند كه‌ به‌ نیازین له‌ ئاینده‌یه‌كی زودا ،قونسوڵخانه‌ی گشتی كوێت
بكه‌ینه‌وه‌ له‌ كوردستان
 ،وه‌ به‌ هیواداریشم ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوانمان به‌ رده‌وامی هه‌بێت ،تا
هه‌ماهه‌نگی زیاتر دروست ببێت له‌ نێوانماندا ،به‌ ئامانجی زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ی
نێوانمان" شیلان خانه‌قا ئه‌وه‌شی باس كرد:"ئێمه‌ش له‌ لای خۆمانه‌وه‌ ئه‌وه‌مان
راگه‌یاند:"له‌ ئێستادا ره‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری كوێتی كه‌ له‌ دوبه‌ی دانیشتوون و
سه‌رقاڵی كاری بازرگانین ،بانگێشتمان كردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یاوه‌ری قونسوڵی گشتی
بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و له‌وێ به‌چاوی خۆیان په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری و
ره‌وشی ئه‌منی ببینن و
 سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر، له‌ لای خۆشیانه‌وه‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌و بانگێشت و
هه‌نگاوه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌مان و پێی راگه‌یاندین له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری
له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ هاتنی ئه‌و شانده‌ بۆ كوردستان ":..


نێره‌ر // نه‌به‌ز محه‌مه‌د