پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
هەینی, 24 شوبات 2012 12:22



کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کرد،
به‌ ده‌نگێکی به‌رز هاواری کرد:
(بابه‌ ،ته‌ماشای داره‌کان بکه‌ ،ته‌ماشاکه‌ چۆن له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌ڕۆن !!!)
باوکی پێکه‌نی...
پیاوێکی گه‌نج و هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ ته‌نیشتیان دانیشتبوون، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ سه‌یری کوڕه‌ 24 ساڵانه‌که‌یان کرد.
کوڕه‌ 24 ساڵانه‌که‌ به‌سه‌رسوڕمانێکه‌وه‌ دووباره‌ هاواری کرد و ووتی:
(بابه‌ ، ته‌ماشای هه‌وره‌کان بکه‌ ،ته‌ماشاکه‌ چۆن ڕاده‌که‌ن له‌گه‌ڵمان!!)
دوو هاوسه‌ره‌ گه‌نجه‌که‌ زیاتر خۆیان ڕانه‌گرت و به‌ پیاوه‌ پیره‌که‌ی باوکی کورڕه‌که‌یان ووت:
کوڕه‌که‌ت زۆر حاڵی خراپه‌ ، بۆچی نایبه‌یت بۆ دکتۆر ؟
پیاوه‌ پیره‌که‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و ووتی:
((بردم ، له‌ڕاستیدا ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ، کوڕه‌که‌م له‌و کاته‌ی له‌دایكبووه‌ کوێر بووه،، ئه‌مڕۆ  چاوه‌کانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌بینێت!!!))


هیچ کاتێك بڕیاری به‌ په‌له‌ مه‌ده‌ ، چونکه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ی تۆ بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه‌ وانه‌بێت...!!


وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ . سۆز به‌رزنجی