نه‌خۆشانی تالاسیمیاو شیَرپه‌نجه‌ له‌ بووجه‌ی زیادی 2012 بره‌ پاره‌یه‌ك وه‌ر ده‌گرن .
شەممە, 25 شوبات 2012 17:34



دووا به‌دووای پیَشكه‌ش كردنی داواكارییه‌ك به‌ لیژنه‌ی دارای  به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی بره‌ پاره‌یه‌ك  بۆنه‌خۆشانی تالاسیماو سه‌ڕه‌تان له‌ بووجه‌ی زیاده‌ی سالَی 2012 و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عیَراقه‌وه‌ چه‌سپیَنراوه‌ و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیَراقیش ده‌نگیان له‌ سه‌رداوه‌ .له‌وباره‌یه‌وه‌ لانه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیَراق گوتی :"له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین تیَبینی و داواكاری و پرۆژه‌مان هه‌بووه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیَراق و منیش وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانیَكی كورد سه‌ره‌رای پشتیوانی و پشتگیریه‌كانم بۆ تیَبینیه‌كانی ئه‌ندامانی دیكه‌ی كورد ، پیَشنیاریَكی تایبه‌تم كرد بۆ لیژنه‌ی دارای كه‌ داواكه‌م بخریَته‌ ناو بووجه‌ی سالَی 2012كه‌ بریتی بوو له‌ ،پیَشنیازم كرد بۆ نه‌خۆشانی سه‌ره‌تان و توشبووانی نه‌خۆشی تالاسیما كه‌ بریتی بوون له‌ یه‌كه‌م :" بریَك پاره‌یان بۆ دابین بكریَت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و په‌ستانه‌ی له‌ سه‌ر خیَزانه‌كانیان و خودی نه‌خۆشه‌كه‌یه‌ كه‌م بیَته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها دووه‌م پیَشنیازیشم بریتی بوو له‌ دانانی ته‌وه‌ره‌یه‌ك دابنریَت بۆ دابین كردنی ده‌رمان و پیَداویستیه‌ پزیشكیه‌كان ،به‌تایبه‌ت ده‌رمانی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان و تالاسیمیا .دووا ی چه‌سپاندنی پیَشنیازه‌كه‌شم له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی دارای یه‌وه‌ . خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیَراق ده‌نگیان له‌ سه‌ر دا .
سه‌باره‌ت به‌ كاتی پیَدانی پاره‌كه‌ لانه‌ گوتی:" دووا ی تیَپه‌ربوونی 6مانگی یه‌كه‌م له‌ په‌سه‌ند كردنی بووجه‌ی 2012 و بوونی زیاده‌ سه‌رف ده‌كریَت له‌ لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری جیَ به‌ جیَ كارو یاسادانه‌ر به‌ریَنمای و ئالیه‌تی تایبه‌ت .ئه‌و پیَدانی بره‌ پاره‌یه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌م سالَ ده‌بیَت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها بووجه‌ی سالَی 2012 په‌سه‌ند كراوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌رده‌وام سودمه‌ند بن بیرم له‌ دانانی پرۆژه‌ یاسایه‌ك كرده‌وه‌ .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ی عیَراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ :" ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی دابین ده‌كریَت پاره‌ی زیاده‌یه‌كه‌ زیاده‌ی فرۆشی نه‌وته‌ و دووای ئه‌وه‌ی زیاد دیاری ده‌كریَت له‌ فرۆشی نه‌وت دا سه‌رف ده‌كریَت ،كه‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلیَك 85دۆلار دانراوه‌ له‌ بازاره‌كان و به‌ زیاتر ده‌فرۆشریَته‌وه‌ و ئه‌و زیاده‌ی فرۆشه‌ش سه‌رف ده‌كریَت بۆ چه‌ند بابه‌تیَك و یه‌كیَك له‌وانه‌ش بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه‌یه‌كه‌ مافی هه‌ریَمی كوردستانیش له‌و زیاده‌یه‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست .
لانه‌ محه‌مه‌د له‌ كۆتای دا گوتی:"هه‌ره‌كو پیَشتر پرۆژه‌ یاسایه‌كم پیَشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژنگه‌ی په‌رله‌مانی عیَراق كردبوو كه‌ له‌ئیَستادا له‌ گفتووگۆكردندان له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ماف و ئه‌ركه‌كانی نه‌خۆش و له‌ دووای گفتووگۆكردن له‌ گه‌لَ لیژنه‌كه‌دا كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌تان و تالاسیمیا یان ئه‌وه‌تا بخریَته‌ ناو هه‌مان پرۆژه‌وه‌ یان بكریَته‌ پرۆژه‌یه‌كی جیا و ئه‌مه‌ش دووای گفتووگۆ له‌گه‌لَ لیژنه‌ی ناوبرا.چوونكه‌ من پیَشتر ئه‌و بابه‌ته‌م وروژاندووه‌ و داوای ماف و پیَداویستیه‌كانی نه‌خۆشانی تالاسیمیاو سه‌ره‌تانم كردبوو...

نێره‌ر // نوسینگه‌ی به‌رێز " لانه‌ محه‌مه‌د "