تویتر نزیک بۆته‌وه‌ له‌وه‌ی به‌شداربووانی بگاته‌ 500 ملیۆن به‌شداربوو
یەک شەممە, 26 شوبات 2012 18:40



به‌پێی راپۆرتێکی کۆمپانیای "تو شارتس" که‌ تایبه‌ته‌ به‌ لێکۆلینه‌وه‌ له‌ نێتدا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ که‌ ماڵپه‌ری کۆمه‌لایه‌تی یویتر نزیک بۆته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ژماره‌ی به‌شداربوونی بگاته‌ 500 ملیۆن که‌س له‌ جیهاندا

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ تاکو ئێستا ماڵپه‌ری کۆمه‌لایه‌تی یویتر ئه‌م هه‌واله‌ی پشت راست نه‌کردۆته‌وه‌ و هیچ لێدوانێکی نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌م راپۆرته‌ به‌لام له‌ راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شداربوانی تویتر نزیک بۆته‌وه‌ له‌ 500 ملیۆن

شایه‌نی باسکردنه‌ که‌ ماڵپه‌ری کۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بوک تاکو ئێستا له‌ ریزی پێشه‌وه‌دایه‌ به‌ هه‌بوونی زیاتر له‌ 800 ملیۆن به‌شداربوو و وه‌ گۆگل پله‌ز تاکو ئێستا زیاتر له‌ 90 ملیۆن که‌س به‌شداره‌ تیایدا