ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی " ده‌ڵێت : مامۆستا ‌کوژراوه ‌که‌ قسه‌ی ناشرینی به‌ خوێندکاره‌کان ووتوه‌
شەممە, 03 ئازار 2012 17:00



مێره‌ر و ئا :شاخه‌وان ئه‌کره‌م..
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

هه‌موومان توشی شۆک بوین که‌ بیستمان خوێندکارێک مامۆستاکه‌ی کوشتوه ‌و پاشان خۆشی
ده‌کوژێت ، ئه‌م روداوه‌ بوه‌ هۆی گه‌لێک لێکدانه‌وه‌ له‌ ناو خه‌لکیدا ، له‌ سه‌ر و
هه‌مووشیانه‌وه‌ له‌ تۆری کۆمه‌لآیه‌تی فه‌یس بوک بابه‌تی نوێ بوه‌ته‌ باسی ئه‌م
روداوه‌ ، پێش ئه‌وه‌ی رون کردنه‌وه‌ و ئه‌خیر نه‌تیجه‌ ده‌ربجێت هه‌ر که‌سه‌وه‌ لای
خۆیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک باسی ده‌کات ، کاتیک (فه‌یس بوک)م کرده‌ وه‌ بینیم (خاتو بلێسه
جه‌بار)‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی " دوای ئه‌وه‌ی ره‌سمی خویندکاره‌که‌ی داناوه‌
وه‌ک ماته‌مینی نوسیو‌یه‌تی‌ : بیرت ده‌که‌ین له‌گه‌ل کۆمه‌لیک قسه‌ی تردا .. دوای
ئه‌وه‌ی که‌ هاوریکانی کۆمینتیان بۆ نوسیوه‌ له‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌‌ . ئه‌م خاتونه‌ش
ئه‌وه‌ی نوسیوه‌ که‌ خۆتان ده‌یبینم ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه‌ که‌ ئه‌و مامۆستایه‌ خه‌دری
له ‌خوێندکاره‌کان کردوه‌ به‌‌ئیهانه‌و شتی تریش ، منیش هه‌ر به‌کۆمینت بۆم نوسی ئه‌ی
خانم" خۆ تۆ که‌سێکی دیاربویت بۆ هاوکاری خوێندکاره‌که‌ت نه‌کرد تا له‌رێگه‌ی دادگا و
پۆلیس و په‌‌ره‌وه‌ده ‌وه‌ جاره‌سه‌ر بکرێت تا ئه‌م دوومرۆڤه‌ نه‌بونه‌ته‌قوربانی .