با سه‌رکرده‌ی بێ ئاگا چیتر مێژوو نه‌شێوێنن، چونکا ناتوانن دڵی پشده‌ری و بیتوێنیه‌کان لێک بڕه‌نجێنن با سه‌رکرده‌ی بێ ئاگا چیتر مێژوو نه‌شێوێنن، چونکا ناتوانن دڵی پشده‌ری و بیتوێنیه‌کان لێک بڕه‌نجێنن
شەممە, 03 ئازار 2012 17:04




\



به‌‌ڵگه‌ی زیندوو زۆرن بۆ  ٤ - ٣ - ١٩٩١ که‌
یه‌که‌م  ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌یه،
 به‌ڵام بێ ئاگاکان له‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین کردیان به‌ ٥ - ٣- ١٩٩١.
وایان زانی که‌ له بری خه‌بات، ڕانیه‌ بێت... له‌ بری پشده‌ری ڕاگوێزراو و
دابه‌شکراو به‌ سه‌ر ئۆردوگا زۆره‌ ملێکان بیتوێن بێت.. ده‌توانن مێژوو بشێوێنن...
ده‌بێت خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ن، نه‌ک سه‌رکرده‌ی حزبێک که‌
له‌ کاتی ڕاپه‌ڕین هه‌ر له‌ ووڵاتیش نه‌بوو:

*  ٤ - ٣- ١٩٩١ یه‌که‌م
 ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌ و شه‌هید به‌ختیار هوڕێوه‌یش یه‌که‌م شه‌هیدی
ڕاپه‌ڕینه ،

* ٥ - ٣ - ١٩٩١ یه‌که‌م ڕۆژی پاکسازی کوردستانه‌ له‌ داگیر
که‌ران و بیوێنی ده‌سته‌ خوشکی پشده‌ر و مه‌رگه‌ ده‌روازه‌ی پاکسازیه.

*  خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ هه‌میشه‌ خۆیان به‌
قه‌رزداری خه‌ڵکی ڕانیه‌ زانیوه‌ و ده‌زانن... چونکا هه‌میشه‌ پشتیوانیان بوون و له
 ٥ - ٣ - ١٩٩١ له‌سه‌ر خه‌ڵکی پشده‌ر وه‌جواب هاتن و به‌عسیان بۆ
هه‌تا، هه‌تا له‌ بیتوێن وه‌ده‌رنا.. ئه‌گینا ئێستا ئێسک و پڕوسکی پیاوه‌کانی
پشده‌‌رێ ده‌بوو له‌ نوگره‌ سه‌لمان و عه‌رر بۆیان گه‌ڕابایان و بۆ کچۆڵه‌کانیشیان
له‌ میسر و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی.

*   پێویسته‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به
سوپاسه‌وه بۆ خه‌ڵکی حاجیاوا، چوار قوڕنه،‌ ڕانیه‌ و ده‌وروبه‌ری، ‌ ٥ - ٣ -١٩٩١
به‌رز بنرخێنن وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژی وه‌ده‌رنانی  به‌عسیان
 له‌ ناوچه‌که‌ و  ٤ - ٣ - ١٩٩١ وه‌ک یه‌که‌م
ڕۆژی ڕاپه‌ڕین تۆمار بکرێت وه‌ک سه‌روه‌ری بۆ پشده‌ری سوتماک کراو،
 قه‌ڵادزێ دوو جار شه‌هید و دیبگه‌‌ی ڕاگوێزراو له
خه‌بات.

* جێگای دڵ خۆشی خه‌ڵکی بیتوێن و پشده‌ره، که‌ ئه‌م ساڵ جیا
له‌ساڵانی پێشوو، بۆ یه‌که‌م جار حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی ٤ و ٥ / ٣ وه‌ک
پشووی ڕه‌سمی ڕاگه‌یاند،




به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ به‌س نیه، پێویسته‌ په‌رڵمانی کوردستان به‌
شێوه‌یه‌کی یاسایی ئه‌و مێژووه‌ به‌ڕه‌سمی بناسێنێت.

* پشده‌ر، مه‌رگه‌ و بیتوێن به‌ ڕا په‌ڕینه‌کانی ٢٤ – ٤
هه‌شتاکان،  ٤ – ٣ ی یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕین و ٥ – ٣ی
 پاکسازی پێکه‌وه‌ جوانن و بوونه‌ و پێشه‌نگ. به‌ پشتیوانی خوا
هه‌ر پێشه‌نگیش ده‌بن له‌ کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی به‌تایبه‌ت له هه‌ڵکردنی ئاڵای
سه‌ربه‌خۆ بوونی کوردستان.

 

ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ

www.nawandiqaladze.com