جالاکسی ئێس 3 به‌م نزیکانه‌ ده‌که‌وێته‌ بازاره‌کانی جیهان
یەک شەممە, 04 ئازار 2012 08:39



گه‌وره‌ کۆمپانیای بواری به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان "سامسونگ " به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی وه‌شانه‌ نوێیه‌کانی مۆبایلی "جالاکسی " له‌ راپۆرتێکی کۆمپانیاکه‌دا هاتووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی مانگی داهاتوودا نوێترین وه‌شانی مۆبایلی جالاکسی که‌ ناسراوه‌ به‌ " سامسونگ جالاکسی ئێس 3 " ده‌خاته‌ بازاره‌کانی جیهان

دوای ئه‌وه‌ی سامسونگ له‌ به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی "جالاکسی ئێس 2 'سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و که‌ زیاتر له‌ 22 ملیۆن مۆبایلی جالاکسی ئێس 2 فرۆشرا ئه‌مجاره‌ ئێس 3 به‌ نوێترین ته‌کنه‌لۆژیا به‌رهه‌مده‌هێنێت و ده‌یخاته‌ بازاره‌کانی جیهان

شایه‌نی باسکردنه‌ جالاکسی ئیس 3 جۆری شاشه‌که‌ی زۆر روونه‌ و قه‌باره‌که‌ی ده‌گاته‌ 8.4 ئینج و جۆری یه‌که‌ی چاره‌سه‌ره‌که‌ی "سامسونج ئیكسينوس " به‌خێرایی 5.1 گێگا هێرتز و پاڵپشت کراوه‌ به‌ دوو کامێرای دواوه‌ی که‌ 8 مێگاپێکسله‌ و کامێراکه‌ی پێشه‌وه‌ی که‌ 2 مێگا پێکسله‌ و به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 0.4 کارده‌کات