شه‌قلاوه‌ : زیاتر له‌ 14 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌
یەک شەممە, 04 ئازار 2012 11:47



له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فره‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ شه‌قلاوه‌ش بێ به‌ش نه‌بوو له‌م شه‌پۆله‌ به‌فره‌ و له‌ ماوه‌ی رابردوودا تاکو ئیستا زیاتر له‌ 14 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌ له‌ ناو شاری شه‌قلاوه‌ و زۆرێک له‌ رێگاو بانه‌کانی شه‌قلاوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ گیراوه‌ و هاتوچۆ په‌کی که‌وتووه‌

له‌لایه‌کی تر ره‌نگه‌ رێژه‌یه‌کی زۆر له‌ به‌فر له‌ ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شاری شه‌قلاوه‌ باری بێت که‌ مه‌زه‌نده‌ی زۆری لێده‌کرێت به‌تایبه‌تی له‌ چیای سه‌فین ،، له‌ ماوه‌ی داهاتوودا دیمه‌نه‌کانی به‌رفر بارین له‌ شه‌قلاوه‌ له‌ راپۆرتێکدا بلاو ده‌که‌ینه‌وه‌