هاککه‌ره‌ جه‌زائیره‌یه‌کان ماڵپه‌ر سوپای ئازادی سوریایان هاککرد
یەک شەممە, 11 ئازار 2012 11:50



وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک دژی ئه‌و کاره‌ی که‌ له‌ سوریا روویدا  کاتێک ئالای ولاته‌که‌یان سوتێنرا کۆمه‌لێک هاکه‌ری جه‌زائیری هه‌لسان به‌ هاککردنی ماڵپه‌ری فه‌رمی سوپای ئازادی سوریا

وه‌ک خۆیان ئاماژه‌یان پێدا ئه‌م کاره‌یان له‌ پێناو ئه‌وه‌دا کردووه‌ که‌ له‌ سوریا رێز له‌ ئالای جه‌زائیر نه‌گیراوه‌ و له‌لایه‌ن سوپاکه‌وه‌ سوتێنراوه‌ چوار که‌س به‌شداری ئه‌م هاککردنه‌یان کردووه‌ وه‌ له‌هه‌مان کاتتدا ئالای ولاتی جه‌زائیر و چه‌ندین هێما  و شیعاریان له‌سه‌ر رووکاری ماڵپه‌ره‌که‌ داناوه‌