ره‌شکه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیکترۆنی
چوار شەممە, 14 ئازار 2012 11:10



یه‌کێک له‌ داهێنانه‌ نوێیه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی بواری جیهانی ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌و ره‌شکه‌ره‌وه‌ییه‌ که‌ ناسراوه‌ به‌ "Erascan" جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌م ره‌شکه‌ره‌وه‌یه‌ که‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و شته‌ی که‌ ره‌شی ده‌کاته‌وه‌ له‌ نێو خۆیدا خه‌زنی بکات و هه‌لیبگرێت تا ئه‌و کاته‌ی به‌کارهێنه‌ر کاری به‌ شته‌کان ده‌بێت ده‌توانێت سه‌یریان بکاته‌وه‌

ره‌شکه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیکترۆنی توانایه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ خه‌زن کردن ده‌توانێت ئه‌و شتانه‌ی که‌ نوسراون له‌سه‌ر ته‌خته‌ی سپی و هه‌روه‌ها ئیمێله‌کانیش خه‌زن بکات بۆ کاتی داهاتوو  و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی ئیمێله‌وه‌ شته‌کان ره‌وانه‌ بکات ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی به‌ نێته‌وه‌

ئه‌م ئامێره‌ ره‌شکه‌ره‌وه‌یه‌ ئه‌لیکتۆنیه‌ پالپشت کراوه‌ به‌ شاشه‌یه‌کی جۆری "LCD" و له‌کاتی سڕینه‌وه‌ی شته‌کان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی سپی ئه‌وا خه‌زنیان ده‌کات له‌ نێو خۆیدا

و// سیروان واحد ،،، به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-13ff9ace0e.png

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-31844e790d.png