له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا زیاتر له‌ 3 ملیۆن ئای پادی 3 فرۆشرا
سێ شەممە, 20 ئازار 2012 10:22



کۆمپانیای " ئه‌پل " ی ئه‌مه‌ریکی تایبه‌ت به‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له‌ 3 ملیۆن یه‌که‌ی ئامێری "ئای پاد 3" فرۆشراوه‌

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو ئه‌پل ئامێری " ئای پاد 3 " له‌ ده‌ ولاتی دنیایدا بلاوکرده‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی بلاوکردنه‌وه‌یدا زیاتر له‌ 3 ملیۆن یه‌که‌ له‌م ئامێره‌ فرۆشراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ کۆمپانیا

وا بریاره‌ له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو ئه‌م ئامێره‌ له‌ 25 ولاتی تری جیهان بلاوبکرێته‌وه‌