لەم نەورۆزە
پێنج شەممە, 22 ئازار 2012 10:51



‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە
‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم
‌پشکۆ دەرکا
‌کەلەم بکە بە خۆڵەمیێش بە ئاگڕدان
‌هەتا لە شویێن هەربلیێسەی ئاگریێکدا
‌چاوەکانم لەم بەهارە سەوزاویە
‌لە پئ دەشتی ئەم خاکەوە
‌نیێرگز دەرکا
‌پەنجەکانم بقرتیێنە ورد وردیان کە
‌تا بلیێسەی ئاگری کاوە لەم گەردونە
‌دەنگی دەرکا
‌دڵم بگوگشە شادەماری بپچڕیێنە
‌تا دواین دلۆپی ناخم ئەم ئاگرە
‌بە جۆشتر کا
‌نا ئازیزیم ئیتر بم کە بە خۆڵەمیێش
‌بە ئاسمانی کوردستانا بە خاکی زەردەشت وماتا
‌چەشنی باڕان دامباڕیێنە
‌دەبا ئیتر ئەم نەورۆزە
‌پڕبیێت لە گولە نیێرگزو بەو جوانیەوە
‌لە جیهانا مانا دەرکا!


بەشدار هەروتی ئەمریکا وششنتۆن 21/3/2012