توڕه‌بوونی گه‌نجان ته‌مه‌ن کورت ده‌کاته‌وه‌
هەینی, 06 نیسان 2012 12:44



كۆمەڵێك لە لە توێژەران لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریانخستووە كە تووڕە بوون و هەڵچوون زیانی گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنێت بەتایبەت تووشكردنی مرۆڤ بە نە خۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن رێژەی شەكری پێویست دادەبەزێنێ سەرئێشەی بەردەوام واتە نەخۆش میگرن سەر هەڵدەدات باری دەرووونی تێك دەدات تەنانەت بەشێك لە مردنە لە ناكاوەكان بە هۆی هەڵچوونەوە سەر هەڵدەدات

زانایان پاش لێكۆڵینەوەیەكی ورد بۆیان دەركەوتووە كە ئەوانەی لە تەمەنی خۆیاندا زیاتر تووڕ بوونە 10 ساڵ كەمتر لە خەڵكی دیكە ژیاون ئەو تووڕەییەی كە بە هۆی قەلەق و بیركردنەوەی بێ جێ سەرهەڵدەدات دەبنە هۆی كە مبوونەوەی چالاكی مێشك و لە ئاكامدا مرۆڤ تووشی ئەو كاریگەرییە نێگە تیڤانە دەكات

دەبێتە هۆی بێزاری دەوروبەر لە كەسەكە هەڵچووەكە

دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی چالاكی سیستەمی دەمارەكان


كاری گەری چێژ وەرگرتن لە نیكۆتین و جگەرە زیاد دەكات
دەبێتە هۆی زۆر خواردن و قەڵەوی

مەیلی خواردنەوەی مادە كحولییەكان زیاتر دەكات

هەروەها بۆ زاڵبوون بەسەر تووڕەییدا بیر لە دووشت بكەنەوە

1- لە پێناو شتێكی بچووكدا هەمیشە لە خۆتان بپرسن بەراست ئەو كێشەیە ئەوەندە دێنێ كە من لەپێناوی رۆح و جەستەی خۆم ئازار بدەم خۆت ئارام بگرە و بۆ ماوەیەك هەناسە رابگرە پاشان لە سەر خۆ هەناسە هەڵكێشە

زۆر بەی كێشەكان زۆر لاوەكین ئەگەر بیر لە هەڵچوون و تووڕەی ئەمرۆت لەگەلًَ هاورێكەت بكەیتەوە دەزانی لە سەر شتێكی زۆر بێ نرخ بووە دەبێ ئەوە بزانی كە 90% ئەو كێشانەی كە لە ژیاندا لەسەری تووڕە دەبین لە پێناوی هیچدا نییە لەكاتی موناقەشەدا هەنیشە پێبكەنە

ئا // ناســــکه‌