له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست داوه‌!!
دووشەممە, 09 نیسان 2012 11:11


له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌
ده‌ست داوه‌!!
 
شاخه‌وان ئه‌کره‌م _هۆلندا
   ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it   
 
 له‌به‌ر حیزبایه‌تی و بازرگانی کردن و ته‌که‌تولات له‌ کوردستان خه‌ریکه‌ ئاگایان له
‌گه‌نج نامێنێت ، ئێستا به ‌هه‌زاره‌ها هه‌زار گه‌نجی کورد له‌ وولاتانی ئه‌و‌روپی
خۆیان له ‌ده‌ست داوه‌ به‌ دین و ئیمانیشه‌وه‌ ، ده‌بوایه‌ چه‌ندین په‌ناگه‌ هه‌بوایه‌
بۆ  داڵده‌دانی گه‌نجان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجی ئێستا هه‌ستی ناسکه‌ و به‌رده‌وام
پرسیاری هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن که‌سانی به‌ته‌مه‌نی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه‌ بێده‌نگ
ده‌کرێن و دواجاریش گه‌نجه‌ بیر له‌ راکردن له‌ناو ئه‌و خێزانه‌ ده‌کاته‌وه‌ چونیشی بۆ
ئه‌وروپا ده‌بێت مه‌له‌وانێکی باشبێت ئه‌گه‌رنا به ‌ئاسانی ده‌خنکێت خۆی له‌ده‌ست
ده‌دات نمونه‌مان زۆره‌  ئه‌م گه‌نجه‌ سه‌رنجی راکێشاین به‌ناوی"
ته‌حسین ره‌ئوف ناسر "له‌دایکبووی 1986 و خه‌ڵکی ده‌شتی هه‌ولێره‌ ، ماوه‌ی 3 ساڵه‌ له‌
ووڵاتی هۆڵندا ده‌ژی و به‌ کوله‌مه‌رگی له‌م شه‌قام بۆ ئه‌و شه‌قام له‌م ستاشیۆن و باخ
بۆ ئه‌وی تر ،ئه‌م که‌نارگرتوییه‌ به‌خواستی خۆی نه‌بوه‌ به‌ڵکو حکومه‌تی هۆلندا داوای
مافی په‌نابه‌رێتیان ڕه‌ت کردۆته‌وه له‌ سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ دینه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ست
داوه ‌و بوه‌ته‌ مه‌سیح‌ بزانین ئه‌م گه‌نجه‌ بۆ رێگای ئه‌و‌روپای هه‌لبژاردوه ‌و ئایا
په‌شیمان نیه‌ له ‌هاتنی؟
 
ته‌حسین: نه‌خیر نه‌خێر به‌ قوڵپی گریانه‌وه‌ ... له ‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌م ژیانه‌
ناخۆشه‌م پێخۆشتره‌ نه‌ک‌ کوردستانێک که‌ به‌مانگ له ‌ده‌ستی باوه‌ژنم رام کردوه‌ له‌م
ماڵ و ئه‌وماڵ ژیاوم باوکێک پر له ‌ته‌مه‌ن هه‌ستاوه‌ به ‌هێنانه‌وه‌ی ژن ئیتر من دڵی
چی به‌ ژیانی ناو خێزانێکی پر چه‌رمه‌سه‌ری و جه‌نجاڵی خۆش بکه‌م.
 
تۆ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ بێ ماڵ و جێگاو رێگای ئه‌مه‌ قورس نیه‌ بۆ تۆ ؟
ته‌حسین : به‌ڵێ قورسه‌ " به‌ڵام چی بکه‌م ، هه‌ر شه‌وه‌ی له ‌باخێک له‌ شه‌قامێک
ده‌خه‌وم له‌ شاریnijmegen جار جاریش پیاوێکی هۆڵندی هه‌یه‌ نانم بۆ دێنێت و هاوکاریم
ده‌کات.
 
ئه‌ی له‌ بونت به‌ مه‌سیحی په‌شیمان نیت بۆ ئه‌م دینه‌ت گۆریوه‌ ؟
هه‌رگیز په‌شیمان نیم ، ووتم به‌ڵکو گۆرانکاری له‌ ژیانمدا دروست ببێت بۆیه‌ بروای
ته‌واوه‌تیم به‌ مه‌سیحی هێناوه‌ و جار جاریش ده‌چم بۆ که‌نیسه‌ بۆ دوپات کردنه‌وه‌ی
خۆم به‌دینه‌که‌م .
 
تۆ بگه‌رێیته‌وه‌ کوردستان باشتر نیه‌ له‌م ژیانه‌ ؟
جا خۆ بشگه‌رێمه‌وه‌ ماڵی باوکم رام ناگرن"" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوکم پیاوێکی ئایینیه‌
به‌ مه‌سیحی بونم توره‌تر بوه و حاشاشی لێکردوم.‌