ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
دووشەممە, 09 نیسان 2012 11:19



                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر

1
 به‌شه‌و رۆژ لیَم ده‌روِانیت
هیَنده‌ ووردی
له‌كانی چاوت وردبوومه‌وه‌
كاتیَ زانیم ناسك ناسك
به‌سه‌ر دیده‌ی تۆدا ده‌گریم
بووم به‌مندالَ ژیربوومه‌وه‌
2
من نازانم فریشته‌ بووی
یاگولَیَكی باخچه‌ی ئاشتی
بووی به‌پۆلیَ ئه‌ستیَره‌ی گه‌ش
بوویته‌ په‌لَه‌ی هه‌وری سپی و
له‌سه‌ر خونچه‌ی گولَی لیَوم
 به‌ئه‌سپایی داده‌نیشتی
3
په‌نجه‌كانت له‌سه‌ر مانگ و
تریفه‌ی  سینه‌م هات و چوون
له‌ناوخۆیاندا نه‌غمه‌ی سپی و 
بوونه‌ كلوه‌ شعرو
قژی ره‌شیش
به‌چه‌ند پۆلیَ په‌ره‌سیَلكه‌
منیش بووم به‌ئاوازو،،
 خه‌رمانه‌، بۆخۆشه‌ویستی
4
ئه‌وه‌نده‌ی خۆت دایه‌
به‌رهه‌وازی شه‌پۆلی رۆحم
تاوام لیَ هات
له‌زمانی سیَبه‌ری ئاو گه‌یشتم
بۆیه‌ هه‌رده‌م ئه‌وشه‌پۆله‌ ئه‌ناسمه‌وه‌
نازناوی تۆی هه‌لَگرتووه‌
5
هه‌موو رۆژیَ جاریَك ئه‌بی به‌په‌پووله‌و
ئالَ ئالَ گه‌ش گه‌ش
له‌سه‌ر په‌ره‌ی گولَه‌كانم دیَت و ده‌چی
له‌خه‌ویَكدا بووم به‌ماسی
به‌زمانی ئاو ئه‌منوسیی
 دلَۆپه‌كان بوون به‌ووشه‌
قه‌لَه‌مه‌كه‌م به‌رَیواسی به‌هار
شه‌پۆل به‌ده‌فته‌ری عشقم
6
من له‌وه‌ته‌ی تۆم ناسیووه‌
هه‌موو كه‌سی هه‌موو شتی
ژن بیَ یاپیاو،داربیَ یابه‌رد
په‌رداخی بیَ،، یاشه‌رابی عه‌شق نۆشین
له‌لام ئه‌بنه‌ گولَی شعر
7
ئه‌و دولبه‌ره‌ عاشقه‌
 ئه‌وه‌نده‌ شعری منی خویَندۆته‌وه‌ عاشقیه‌تی
ئه‌زانن خۆشه‌ویستی منه‌
له‌خویَندنگه‌ش
هه‌روه‌لاَمیَك بنوسیَته‌وه‌
ووشه‌كانی كۆتری شعری منه‌و
په‌پوله‌ی هه‌ست و خه‌یالَی، بالاَی منه‌
8
كه‌تۆهاتی چی به‌سته‌لَه‌كی به‌فر بوو توایه‌وه‌ 
هه‌رچی جوانی ناوسروشتی تارمایی بوو 
خۆی شارده‌وه‌
كاتیَ بینیان سه‌ماده‌كه‌یت
سنوری دلَم داگیر ده‌كه‌یت
بوویته‌ بووكه‌ شووشه‌ی مندالَی و گه‌شایته‌وه‌ 
9
 تارمایی ژیان سیَویَكه‌ دووله‌ت
چه‌ندین  سالَه‌ ده‌بنه‌ خامۆشی و ، بیَده‌نگی
به‌لاَم زامیَكی زۆر  قوولَه‌
وه‌كوو شعر خه‌یالَ ده‌گریَ
ئه‌وه‌نده‌ لیَمان نزیكه‌
هیَند ناسكه‌
وه‌كوو ره‌زی تریَی كویَستان
ئه‌مرۆمان چاوی لیَ یه‌تی
10
كاتیَ شعر ده‌خویَنمه‌وه‌
ده‌نگم ده‌بیَ به‌ئاوازو
ووشه‌ش به‌گڕ
ئه‌وكاتانه‌ ته‌نها له‌به‌رده‌می تۆدا
ده‌خویَنمه‌وه‌
شعر ده‌بیَ به‌هه‌لَۆیه‌كی به‌رزه‌ فڕ
11
روباریَكم نیوه‌ی ئاوه‌كه‌م
له‌خۆشه‌ویستی به‌فری قژته‌وه‌ بۆهاتووه‌
نیوه‌ی ترم
له‌كانیاوی چاوه‌كانت بۆیه‌
به‌رده‌وام ده‌ڕۆم و ووشك ناكه‌م

12
كه‌ترس په‌لاماری دام
خۆم به‌ گه‌رده‌لوولی چاوته‌وه‌
 هه‌لَواسیء هیَنده‌ی نه‌برد
ره‌شه‌با خستمیه‌ خواریَ
كه‌وتمه‌ به‌هاری ئه‌وینته‌وه‌
بووم به‌چلَیَ نیَرگز، بووم به‌شنه‌ی شه‌مالَیَ
13
سیَبه‌ریَكی به‌رهه‌تاویَكی ناوه‌ختی
تینویه‌تی دلَم ده‌شكیَنی
ریَگه‌ی ئازادی شعرم لیَ وون ده‌كه‌ی
من ده‌مه‌ویَ له‌دوای فڕین
به‌ئازادی بیَته‌ وه‌لاَم
ره‌نگی ئاسمانی چاوانت و
شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ناسه‌ت 
جوانی بداته‌وه‌ رۆحم
14
حه‌زم ده‌كرد له‌كونجیَكی ئه‌م ژیانه‌ پیاوبوومایه‌
به‌ومه‌رجه‌ی له‌قوولاَی دلَمه‌وه‌
هه‌ر وه‌ك ئیَستا
خاوه‌ن هه‌ست و سۆز بوومایه‌
حه‌زم ده‌كرد ئاویَنه‌ی هیَشتووه‌ تریَی
ژووری خه‌وبینینی تۆبام 
هه‌موو سپیَده‌یه‌ك به‌ر له‌رۆیشتن
چاوم روخساری تۆی   ببینیایه‌
15
حه‌زم ده‌كرد چلَیَ نیَرگزی كه‌ناری
خه‌ونه‌كانت ،،
به‌ر له‌بروسكه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌و
به‌رله‌ شكانی پارچه‌ شووشه‌ی دلَم
 هه‌موو به‌هاریَك به‌ئیخه‌و سنگی تۆوه‌
تیَر تیَر بۆنت كردبام
حه‌زم ده‌كرد بوویتایه‌ تریفه‌ی مانگه‌ شه‌و
هه‌موو شه‌ویَك
بڕژایه‌ شكانی رۆحمه‌وه‌
گه‌رووی  ووشكه‌وه‌بووی ته‌ڕكردایه‌و
 له‌ئامیَزت گرتبام 
16
حه‌زم ده‌كرد رووباری سه‌ره‌رۆی سیروان و
نه‌غمه‌ی ئاوازی بولبول و
شنه‌ی شه‌مالَی ئیَواران و 
له‌گه‌لَ نمه‌ی هه‌ناسه‌ی تۆدا برۆیشتمایه‌
بۆدواجار یش حه‌زم ده‌كرد دوای مردنم
له‌باوه‌شی تۆدا گۆریان بۆهه‌لَ بكه‌ندمایه‌
17
دلَی من
خوڕه‌ی ئاوو په‌ڕه‌ی گولَ و
گڤه‌ی باو په‌پوله‌ی تیَدایه‌
دلَی من
 هه‌ندیَ جار تینویه‌تیت ئه‌شكیَنیَ
بۆنت پیَوه‌ده‌كاو،فیَنكت ده‌كاته‌وه‌
نه‌فره‌ت له‌رابردوو ده‌كاو
وه‌كوو كۆتریَكی ئاشتی
به‌سه‌ر لق و پۆپی بالاَتدا ده‌نیشمه‌وه‌
18
به‌به‌ر تیشكی زه‌رده‌په‌ردا
ئه‌چووم بۆلای عاشقی چاوه‌ڕوانیم
وه‌ختیَ گه‌یشتمه‌ به‌رده‌می
ده‌ستم برد چوار پیَنج گولَم
له‌باخچه‌ی لیَوم كرده‌وه‌و دام له‌سه‌ری
19
ئه‌وساتانه‌ی له‌گه‌لَتا بم
كۆتره‌ بالَ نه‌خشینه‌كه‌ی
نیَو رۆحی تۆم
چۆنم بویَ ئاوا ده‌فڕم
كه‌لیَم دووربیت
له‌قه‌فه‌زیَكدا به‌ند ده‌بم و ئۆقره‌ ناگرم