ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
دووشەممە, 09 نیسان 2012 12:57



رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە غیرە کردوە بەرامبەر بە  "بيرينيس بيجو" ی ئەکتەری فەرەنسی
دوای ئەوەی کە براد پیدی میردی لە گرنگیەکی زۆر بە کاری هونەری دەدات لەگەل ئەو کچە ئەکتەرە کە بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە سینەمای فەرەنسی دا .
وە ئەوەشی راگەیاند کە ئەم پەیوەندی و سەرسام بونەی براد پیت دوای ئاهەنگی بەخشینی خەلاتی ئۆسکار دێت .
هەروەها رۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە براد پیت دەرهێنەری فەرەنسی بەناوبانگ "جون دوجاردان" ی دڵنیا کردۆتەوە کە گرنگیەکی زۆر بە کارەکانی بيجو  بدات .

 

ئا // بڕوا باتاسی