ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
هەینی, 13 نیسان 2012 18:58



عومه‌ر ئاواره‌
له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003، كه‌ ئه‌م كوَماره‌ به‌ كوَمارى شوَرشى خویَناوى وكوته‌دا وخیانه‌تى سیاسى ودیكتاتوَرییه‌ت وله‌ ناوبردنى ئوََپوَزیسیوَن و كپكردنى ناره‌زایه‌تى ودروستكردنى جه‌نگى خویَناوى چى له‌ ناوه‌وه‌ى ئه‌م ولاَته‌و چى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ولاَته‌ ناسرابو،له‌ گه‌لَ ئه‌وه‌شدا هیچ یه‌كیَك  له‌و سه‌ركردانه‌ى كه‌ له‌ ده‌سه‌لاَتى حوكمڕانى ئه‌واندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ به‌رامبه‌ر دروستكردنى ولاَتیَكى ئاسوده‌ وپاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى وڕیَزگرتن له‌ مافى هاولاَتیان وفراوانكردنى ئازادى، تاكو له‌ دواى ئه‌وان شانازى پیَوه‌بكریَت.
له‌ دواى هه‌ره‌س هیَنانى ئه‌م كوَماره‌ له‌ لایه‌ن هیَزه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه‌، ڕیَگه‌ له‌ به‌رده‌م سیاسه‌تمه‌داران ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى ئیَراق كرایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى دروستكردنى كوَماریَكى نوىَ، كوَماریَك بیَت دوور بیَت له‌ سیاسه‌تى چه‌ك وخویَن، هه‌ندیَك له‌و لایه‌نانه‌ وایان پیَباشبوو كه‌ ڕژیَمى مه‌لیكایه‌تى كه‌ له‌ سالَى 1958 روخا ، دوباره‌ بكریَته‌وه‌ وئه‌م ولاَته‌ له‌ كوَمارییه‌وه‌ بگه‌ڕیَته‌وه‌ بوَ سه‌رده‌مه‌ى مه‌له‌كییه‌ت    ، هه‌ندیَكى دیكه‌ پیَیان باشبوو كه‌ كوَماریَكى نوىَ دروستبكریَته‌وه‌ كه‌ دوور بیَت له‌و هه‌لاَنه‌ى كه‌ له‌ سه‌رده‌مى كوَمارى ئیَراقى پیَش سالَى 2003دژ به‌ گه‌لى ئیراق وته‌نانه‌ت دراوسیَكانیشى له‌ لایه‌ن ڕژیَمى به‌عسى رووخاوه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درا،به‌ هوَى ئه‌وه‌ى كه‌ لایه‌نگرانى مه‌له‌كییه‌ت له‌ نیَو گوَڕه‌پانى سیاسى ئیَراقدا كه‌مبوون، بوَیه‌ لایه‌نگرانى كوَمارى سه‌ركه‌وتن وله‌ میَژووى ئیَراقى سه‌رده‌مدا كوَماریَكى نوىَ به‌ پیَى ده‌ستور ى سالَى 2005  دامه‌زرا وزوَرینه‌ى گه‌لى ئیَراقیش له‌ ڕیَگاى راپرسییه‌ گشتییه‌كه‌ى سالَى 2005 ده‌نگیان له‌ سه‌ردا.
كوَمارى ئیَراقى نوىَ له‌وه‌دا خوَى ده‌بینییه‌وه‌، كه‌ كوَماریَكه‌ له‌ سه‌ر سیسته‌مى یه‌كیَتى فیدرالَى دروست بووه‌ كه‌ پیَكهاتووه‌ له‌ هه‌ریَمیَك كه‌ ئه‌ویش هه‌ریَمى كوردستانى ئیَراق و15 پاریَزگا، ده‌ستورى هه‌میشه‌یى ئیَراقیش به‌ پیَى بڕگه‌ى 119 ڕیَگه‌ى به‌ دروستبوونى هه‌ریَمبوونى هه‌ر پاریَزگایه‌ك له‌ سنورى ئیداره‌ى خوَیداوه‌،یاخود له‌ نیوان چه‌ند پاریَزگایه‌ك كه‌ ده‌بیَت بڕیارى به‌ هه‌ریَمبوونه‌كه‌ ڕاى هاولاَتیانى ئه‌و پاریَزگایه‌ى له‌ سه‌ر بیَت له‌ ڕیَگه‌ى ڕاپرسییه‌كى گشتییه‌وه‌ كه‌ ته‌نها بوَ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامبدریَت، ئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتیارى  دانانى بڕگه‌كانى نیَو ده‌ستووره‌كه‌ بوون، به‌ تایبه‌ت بڕگه‌ى 119 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستبوونى هه‌ریَمه‌كان ئه‌م خالاَنه‌یان خسته‌ به‌رچاوو به‌ مه‌به‌ستى ڕه‌چاووگرتنى له‌ كاتى بڕیاردان به‌ هه‌ریَمبوونى هه‌ر پاریَزگایه‌ك كه‌ له‌مانه‌ پیَكهاتوون:-
1-    قه‌ده‌غه‌ كردنى ده‌ستبه‌ سه‌راگرتنى ده‌سه‌لاَت له‌ لایه‌ن تاكه‌ كه‌سه‌وه‌.
2-    زامنكردنى ماف وئازادى هاولاَتی ونه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌ جیاجیاكانى ئیَراق به‌ بیَ جیاوازى.
3-    یه‌كسانى دابه‌شكردنى سه‌روه‌ت وسامانى نیشتیمان.
4-    هه‌ولَنه‌دان بوَ پارچه‌پارچه‌كردنى ولاَت وتیَكدان وله‌ ناوبردنى روحى نیشتیمان په‌روه‌رى له‌ نیَوان تاكه‌كانى نیشتیماندا.
5-    به‌ هیَزكردن وچالاكردنى ئیداره‌ى حكومه‌ت له‌ هه‌موو ڕویَكه‌وه‌.
6-    ده‌ستوور بكریَته‌ كارنامه‌ بوَ دروستكردنى سیسته‌میَكى سیاسى یه‌كسان وچالاك.
ئه‌وه‌شى كه‌ له‌ مه‌یدانى سیاسى ئه‌مڕوَدا ده‌یبینین، به‌ تایبه‌ت له‌ دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌ستوورى نوىَ ، هیچ سوود به‌ ئیَستاو ئاینده‌ى ئیَراق ناگه‌یه‌نیَت، واقیعى ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه‌ له‌ ئیَستادا له‌ نیَوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا دروست بووه‌ سوودى بوَ گوَڕه‌پانى سیاسى نییه‌ ، بگره‌ ده‌بیَته‌ ڕیَگه‌ خوَشكه‌ریَك بوَ ئه‌وه‌ى ئیَراق له‌ یه‌ك ئیداره‌ییه‌وه‌ بكریَته‌ بڕیَك ئیداره‌ ،ئه‌ویش له‌ ڕیَگه‌ى بڕیاردانى به‌ هه‌ریَمبوون.له‌ هه‌مان كاتدا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ هه‌ولَى ئه‌وه‌دان به‌ ریَژه‌یه‌كى زوَر وزیاتر گوَڕه‌پانه‌ سیاسیه‌كه‌ى ئیَستاى ئیَراق داگیر بكه‌ن،ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بووه‌ هوَكارى ئه‌وه‌ى كیَشه‌ وگرفتى سیاسى له‌ نیَوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا دروست ببیَت كه‌ بووه‌ته‌ باشترین ڕیَگا بوَ تیروَرستان بوَ ئه‌وه‌ى به‌ ئاره‌زوى خوَیان دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكى ئیَراقه‌وه‌ وكاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن وله‌ ئه‌نجامیشدا به‌ ته‌نها هاولاَتییان ده‌بنه‌ قوربانى وباجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕاى ده‌ست تیَوه‌ردانى ده‌ره‌كى بوَ ناو خاكى ئیَراق ویاریكردن به‌ ئاره‌زوى خوَیان له‌ گوَڕه‌پانى سیاسى ئیَراقدا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش كه‌ ئاماژه‌م پیَدا، له‌ ئیَستادا زوَریَك له‌ سه‌ركرده‌ ئیَراقییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقالَى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ تییه‌كانى خوَیانن ، ئه‌وه‌نده‌ بیر له‌ گه‌لى ئیَراق ناكه‌نه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ئه‌م ولاَته‌ له‌ بارودوَخیَكى نا سه‌قامگیردا بژیَت،ده‌بیَت به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كبوون ویه‌كپارچه‌یى خاكى ئیَراق له‌ سه‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بیَ، بوَ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌ن وجیگایه‌ك داواى به‌ هه‌ریَمببون وئیداره‌ى سه‌ربه‌خوَ نه‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا له‌ پاریَزگاى سه‌لاَحه‌دین ، به‌ هوَى پشتگوىَ خستنییان له‌ لایه‌ن حكومه‌تى ئیَراقییه‌وه‌ بڕیارى به‌ هه‌ریَمبوونى پاریَزگاكه‌یاندا، بوَ ئه‌وه‌ى بڕیارى به‌ هه‌ریَمبوون له‌ ئیَراقدا نه‌بیَته‌ دیارده‌یه‌كى سیاسى ، ده‌بیَت حكومه‌تى ئیَراقى بگه‌ڕیَته‌وه‌ بوَ لاى ده‌ستوور وبه‌ پیَى ده‌ستوور یاساى دواى ڕوخاندنى ڕژیَمى به‌عس كار بكات نه‌ك دووباره‌ كردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى ڕژیَمى به‌عس یه‌ شیَوازیَكى دیكه‌ وده‌ست به‌ سه‌راگرتنى ده‌سه‌لاَت وپه‌راویَز خستنى لایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌شدار بووه‌كانى ناو حكومه‌ت چى له‌ به‌غداو چى له‌ پاریَزگاكانى دیكه‌ى ئیَراق.