پرسه‌ی هاورێیانمان راده‌گه‌ینین
سێ شەممە, 01 ئایار 2012 21:27


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e3d102aa50.png

كۆچتان ناخ هه‌ژێن بوو .. زوو بوو وه‌ك خۆر له‌ ناكاو ئاوابوون ... ئێوه‌ به‌رائه‌تیه‌ جوانه‌كان بوون ..ئه‌و ئێواره‌ییه‌ى به‌جیَتان هێشتین مشتێک ئازارتان
بۆ جێهێشتین.. دوو تابلۆى ره‌نگین بوون هه‌رده‌م له‌ به‌رچاوانمان ون نابن .. لیَره‌ هیچ شتیَك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ .. ئاسمانسه‌را چا ره‌شى پۆشى ... ئێوه‌ دوو چران ..
دوو ده‌ستى به‌هه‌شتین .. ئێستاش له‌ بیرمه‌ ئیَوه‌ دوو ئاوێنه‌بوون هه‌موو ساتیَك خۆمانتان تیا ئه‌بینینه‌وه‌  ..هۆ چرامانى ته‌مه‌ن ئه‌فسوس زۆر زوو بوو
به‌جیَتان هیَشتین ...... ئیَستا مه‌مله‌كه‌تى  ئیَره‌ پرسه‌ ئه‌گێڕێت ...... به‌ ئه‌ژنۆ شكاوى دانیشتوون و له‌ په‌رستگاى چاوه‌كانى ئیَوه‌ له‌ زكردان ...



به‌ چاوی پڕ له‌ گریان و دڵێکی پڕ له‌ تاسه‌وه‌ .... زۆر دلگرانین به‌ کۆچی دوایی  هاورێ و هاوکار و خۆشه‌ویستی جوانه‌مه‌رگ  ((کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری و ئاره‌ باوه‌نوری )) برای و (( ئامۆزای )) که‌ به‌ هۆی کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنه‌وه‌ به‌ هۆی رووداوی هاوتوو چۆ ئه‌مرۆکه‌ ئێواره‌ له‌ کاتی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ باوه‌نوور توشی مه‌رگ بوون و کۆچی دواییان کرد ..  به‌راستی ناخیان هه‌ژاندین پرسه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی به‌رێزیان ده‌که‌ین له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین که‌ به‌به‌هه‌شتی گه‌وره‌ شادیان بکات و له‌ گوناهه‌کانیان خۆش بێت و سه‌بوری و دڵنه‌وایی که‌س و کاریان بداته‌وه‌ و له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین که‌ ئه‌مه‌ دواین کۆستی بنه‌ماله‌ی ئه‌وان بێت ته‌مه‌ن درێژیان بۆ که‌س و کاریان جێ هێشتبێت

انا لله‌ و انا اله‌ راجعون




http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e3d102aa50.png


ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی و ماڵپه‌ری کوردژین