بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
سێ شەممە, 01 ئایار 2012 21:32
 

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e3d102aa50.png

بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
که‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ به‌ کاره‌ساتێکی هاتوو چۆ مالئاوایی لێکردین .. پێنوسێکی جوان گیانی به‌خشی

ئه‌و ئێواره‌یه‌ی ئاسمان سه‌مۆنیای ماڵئاوایی و مه‌رگی
له‌ سوچێکی ئه‌م شاره‌ به‌یان کرد
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی یاقووت شکا
ده‌ریا گریا
ئاسمان له‌ ترسا
بارگه‌ی تێکناو و
یه‌خه‌ی خۆی دادڕی له‌ هه‌ژمه‌تا
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی پیانۆیه‌که‌ش له‌ سه‌ما وه‌ستا
مه‌رگ بوو به‌ نۆته‌یه‌کی ناخ هه‌ژێن
زوو زوو له‌ نێو وێستگه‌ی رۆشنایی تاریکایی کرد به‌ دیاریمان
له‌ په‌نا مشتێک خاکی ئێره‌یا ته‌نیا ته‌نیا دانیشتووم
چاوه‌کانم وه‌ک منالێک ساوا به‌ده‌م گریانه‌وه‌
له‌ چرایه‌کی کوژاوه‌ ئه‌چن
له‌ جێگه‌ی سه‌دای گۆرانی و ره‌نگی رازاوه‌ی کوچه‌ و کۆلانه‌کان
ده‌نگی شین و ماته‌م مه‌ودای نێوان مرۆڤه‌کان ئه‌برێت و
له‌ وێستگه‌ی حه‌قیقه‌تا به‌یه‌ک ئه‌گه‌ن
له‌ دووری مێرگ و باڵای جوانی تۆیا ته‌نها ده‌وه‌ستم و
له‌ به‌رده‌متا به‌ هێمنی سه‌ر داده‌نوێنم
وه‌رنه‌وه‌ با له‌ ڕۆمانێکا بتانکه‌م به‌ حه‌قیقه‌ت و
رووباری چاوانمانی پێ وشک بکه‌ینه‌وه
ئاوێته‌ی چرکه‌ ساتی ڕه‌به‌نیمان بن و
له‌ گه‌رووی ساردی خنکاومان میهره‌بانیتان بخۆینه‌وه

ئاخ له‌ مه‌رگ ..............................
.... کاکه‌ی جوانه‌ مه‌رگ وه‌ک خۆت ئه‌لێیت
((گـــــــۆر
ئەگەر چی خانوی داهاتوم تۆی .....
بەلام هەر گیز لێت ناترسم ......
ئەگەر چی مێژوت یەکجار کۆنە ....
بەلام هەرگیز لیت ناپرسم .....
لیت ناپرسم
تۆ تاریکیت ... یان روناکیت ...!
بەلام یەک شتم پی بلی
ئەوەندە کە باست دەکەن
ئەوەندە سامناکیت !!!! ))

سیروان واحد خۆشناو
شه‌قلاوه‌