نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
یەک شەممە, 06 ئایار 2012 18:54


نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
                                                           
     كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر
                                                                        2012
1
ده‌یان جار چووومه‌ته‌ وه‌رزی  ته‌نهایی
دلَی باخیَكی به‌جیَماوی پڕ ئه‌سرین و
گۆرستانیَكی بیَ بالَنده‌و
تریفه‌ی شه‌ونمی مانگ و
كیژۆلَه‌یه‌كی بیَ ناونیشانم دیووه‌
ده‌یان جار به‌نیَوپایزی
عه‌شقیَكی تاریكدا راگوزه‌ربووم
كه‌مه‌رگی خۆیان له‌نیَوو
شه‌پۆله‌ سه‌ر شیَته‌كانی ده‌ریادا بینیووه‌
2
من له‌خۆمه‌وه‌ نه‌هاتوومه‌ته‌ نیَوو باخچه‌ی
پڕ له‌گولَزاری ژیانه‌وه‌
من له‌به‌هاری خویَنه‌وه‌و 
له‌ نیَو كه‌شتیه‌كی به‌جیَماوه‌وه‌  هاتووم
له‌نیَو شه‌پۆلی ده‌ریایه‌كی هیَمندا
سه‌رم وه‌ك ئاوی روبار سپی و
ده‌رونم وه‌ك گه‌لاَیه‌كی وه‌ریوو
3
من له‌خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم
له‌نیَو ئاگری به‌رئاگری سوتاندا
له‌پیَده‌شتی به‌گولَ چیَنراوی زامه‌كاندا
تیَكه‌لاَوی ره‌نگی تاریكی و
دلَ شكانی په‌پوله‌یه‌ك
هاتووم و، له‌دایك بووم
4
من له‌خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم
له‌زستانیَكی پڕ كڕیَوه‌و تۆفاندا
له‌شاریَكی داڕوخاوی ویَرانه‌دا
له‌دایك بووم
 تاكوو ره‌نگی ره‌ش بكه‌مه‌ به‌رم
ئه‌وكاته‌ی باوكم جیَی هیَشتم
شعریَكی ره‌ش پۆش هات و،، كردیه‌ به‌رم
من گریانم وه‌ك بالَنده‌و، نه‌سیمی مۆسیقایه‌ك
نه‌ناسی بوو ،ئه‌وپیَی ووتم 
5
من له‌خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم
 بچمه‌ دنیای دلَشكان و ئازاره‌وه‌
جه‌سته‌ی سوتاوی ژنیَكی هه‌لَه‌بجه‌
پشكۆی رقیَكی توڕه‌ بوون
وای لی كردم زامه‌كانیان بنوسمه‌وه‌
6
من له‌خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم
ببمه‌ بالَنده‌یه‌كی دیل
ئه‌وه‌گریانی مندالَه‌ هه‌ژاره‌كانی 
كه‌ركوك بوو وای لی كردم
بچمه‌ نیو دنیای خه‌باتی
كیژۆلَه‌ نه‌شمیله‌كانی قه‌ندیل
7
ئه‌گه‌ررۆژیَك هات و، 
له‌شاره‌كه‌مدا دیارنه‌مام
له‌دارئه‌رخه‌وانه‌كانی سه‌یوانی
 وه‌رزی وه‌رین  بۆم بگه‌ڕَین
ره‌نگه‌ له‌سه‌ر گۆری شه‌هیدان بم
ئه‌گه‌رله‌ویش نه‌مدۆزنه‌وه‌
ره‌نگه‌ له‌كۆلاَنیَكی داڕوخاوی قه‌لاَدزیَ و 
له‌مالَی ژنه‌ بیَوه‌ژنیَكی پاكیزه‌یی
دوای ئه‌نفالی گه‌رمیان بم 
8
ئه‌گه‌ر له‌ هیچیشیان نه‌بووم
له‌وانه‌یه‌ بوبم به‌كۆتریَكی سپی
بۆبالاَی ئه‌م گه‌له‌ بخویَنم
یاخوود بوبم  به‌شعریكی ناسك
بۆكیَلی گۆڕستانه‌كان و
وه‌رینی خونچه‌ گولَی، ژاكاوی ئازیزانم