وه‌رزش رێگری ده‌کات له‌ توش بوون به‌ زه‌هایمه‌ر
هەینی, 18 ئایار 2012 11:38



توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزش ده‌بێته‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ توش بوون به‌ زه‌هایمه‌ر به‌ گوته‌ی توێژه‌ران وه‌رزش یه‌کێکه‌ له‌ رێگه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کان بۆ به‌رگری کردنی له‌ میشکی مرۆڤ دژی زه‌هایمه‌ر

له‌لایه‌کی تر توێژه‌ران ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ وه‌رزش وه‌ک رێگه‌یه‌ک ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی خانه‌کانی مێشک دژی له‌ناوچوون و توش بوون به‌ که‌م  وکورتیه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزکردنی توانا و لێهاتووی مێشک و زیاتر فێربوون

هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌ خانه‌کان که‌ ناسراوه‌ به‌ APOE e4 ئه‌م خانه‌یه‌ ئه‌گه‌ری توس بوون به‌ زه‌هایمه‌ر زیاتر ده‌کات بۆیه‌ وه‌رزس رێگری ده‌کات له‌ توش بوون به‌ زه‌هایمه‌ر