شه‌کر تواناکانی مێشک له‌ وه‌رگرتنی زانیاری که‌م ده‌کاته‌وه‌
هەینی, 18 ئایار 2012 11:43



توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی نوێ ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ خواردنی رێژه‌یه‌کی زۆر له‌و مادانه‌ی که‌ شه‌کریان زۆره‌ کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر مێشکی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ئاست و تواناکانی مێشک له‌ وه‌رگرتنی زانیاری و که‌م کردنه‌وه‌ی توانای زاکیره‌

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ زانکۆی " لۆس ئه‌نجه‌لۆس " له‌ ولاتی ئه‌مه‌ریکا به‌رێوه‌چوو که‌ تیایدا ئه‌وه‌ روون کرایه‌وه‌ شه‌کر زیان ده‌گه‌ینێت به‌ مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ که‌ ماده‌یه‌کی پێویسته‌ بۆ خانه‌کانی له‌ش به‌لام زیاد به‌کارهێنانی ئه‌وا زیانێکی گه‌وره‌ ده‌گه‌ینێت به‌ مێشک

هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ شه‌کر ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی تواناکانی مێشک له‌ وه‌رگرتنی زانیاری