نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
هەینی, 18 ئایار 2012 12:06

 

له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده
وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ ده‌‌هۆڵی شادی لێده

له شه‌‌قامه‌‌کانی وڵاتی عه‌‌شقه‌‌وه، پاش ماوه‌‌یێک بێده‌‌نگی بۆ جارێکی دیکه ده‌‌گه‌‌ڕێمه‌‌وه لاتان و له گزینگی "سوبحی ئومێد"ه‌‌وه له‌‌گه‌‌ڵتان ئه‌دوێم. په‌‌یڤه‌‌کانم تێکه‌‌ڵ به کازیوه‌‌ی هیوا کردووه و په‌‌یامی خۆم پێشکه‌‌شی ئه‌‌ڤیندارانی هونه‌‌ر و مۆسیقا ده‌‌که‌‌م.

نوێترین کلیپی که‌‌ژاڵ ئاد‌‌ه‌‌می به ناوی "سوبحی ئومێد" له ئاواز و مۆسیقای مامۆستا عه‌لی شه‌‌کوری و هۆنراوه‌‌ی که‌ژاڵ ئاده‌‌می له لایه‌ن کۆمپانیای فیلمی "مۆمێنتۆ" به سه‌‌رپه‌‌رشتیاری ده‌‌رهێنه‌‌ر زانیار ئاد‌‌‌ه‌‌می به‌‌رهه‌‌م هێنراوه

http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=NSz9YFNizeg