دیمانه‌ // شوانه‌ برای هونه‌رمه‌ند میکایل تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
هەینی, 22 حوزەیران 2012 13:39



سڵاوتان لێبیت وەکو ماڵپەڕی یانەی کوردژین بەباشمان زانی دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند شوانە ی برابچوکی میکائیل ڕێک بخەین، وە سوپاسی دەکەین کەبەخۆشحاڵیەوە وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە

کوردژین: سەرەتا ئەگەر بکرێت پێناسەیەکی خۆتمان بۆ بکە؟

شوانە: من ناوم شوانەیە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانم، لەشاری مەهاباد، ساڵی ١٩٨٠ لەدایک بوم وە لەساڵی ١٩٨٧ هاتومەتە ئەوروپا ئێستا دانیشتوی وڵاتی سویدم لەشاری ستۆکۆڵم وە شایەنی باسە من برا بچوکی هونەرمەند میکائیلم

کوردژین: یەکەمین کاری هونەریت لەکەیدا بوو؟

شوانە: ساڵی ٢٠٠٧ بەرهەمێکم تۆمار کرد لەگەڵ هونەرمەند میکائیل دا بەناوی بەڵێنیم پێبدە، ویستم کاری تربکەم بۆ ئەوەی بەردەوام بم بەڵام بەداخەوە نەمتوانی

کوردژین: وەکو هەمو گۆرانی بێژێکی تر کام کارەی خۆتت زۆر خۆش ئەوێت؟

شوانە: ئەوەی ڕاستی بێت من تەنها یەک بەرهەمم هەیە ههههههههههه بەڵام ئەو بەرهەمە زۆر لەلای من شیرینە بەتایبەتی هۆنراوەکەی کە هۆنراوەی مامۆستا هێمنە

کوردژین: وەکو بیستمان بەتەمای سێ دێیەکی نوێی ئەکرێت باسێکیمان بۆ بکەیت؟

شوانە: من شەش مانگە سەرقاڵی ئەلبومێکی خۆمم، ئەو شەش مانگە ماندوبونێکی زۆرمان چەشتوە بەتایبەت کاک چیا مەدەنی ئەو ئەلبومە عەوت تراکە دو تراک بە دوێت تۆمار کراوە لەگەڵ هونەرمەند میکائیل دا دو ئاوازی هی مامۆستا بورهانی موفتی زادەیە چەند ئاوازێکی فۆلکلۆرن و تازە کراونەتەوە میوزیک و دابەش کردنەکەشی کاک چیا مەدەنی کردویەتی وە میکسی لەلایەن کاکە ژیار یوسفیەوە بۆ کراوە

کوردژین: چی بە گەنجەکان ئەڵێیت کە هیوای دواڕۆژی کورد و کوردستانن لە بواری هونەردا؟

شوانە: بەڕاستی تەنها یەک شت هەیە کە ئەتوانم بیڵێم من پێم خۆشە هەمو گەنجێک تێبکۆشێت تاکو بەردەوام بێت لەکارەکانی دا ئەو گەنجانەن کەلەداهاتودا لەسەر هونەری کوردی وە مافی هونەری کوردی وەدەنگ دێن بەڕای من هەر گەنجێک کە پەیوەندی هەیە بە هونەر دەبێت تێبکۆشێت و بەردەوام بێت لە ڕاهێنان تاڕۆژێک بتوانێت هونەرێک پێشکەش بکات کە گوێگری هەبێت

کوردژین: ئایا بەنیازی بێیتەوە کوردستان وەیان بەنیازی لە کوردستان کار بکەیت؟

شوانە: من ماوەی ٢٥ ساڵە کە کوردستان نەبوم پێم وابێت گەورەترین هیوایە بۆ هەمو کوردێک کە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، زۆرلە مێژە بەتەا بوم سەردانێک بکەم بەڵام بەداخەوە نەکراوە بەڕاستی ئێستا کە ئەلبومەکەم ئامادە دەبێت لەم یەک دو هەفتەدا سەردانێکی کوردستان ئەکەم زیاتر لەبەر ئەوەی لەگەڵ سپۆنسەرێک ڕێک بکەوم وە بتوانم بەشێوازێکی باش ئەو ئەلبومەم بڵاو بکەمەوە ئێستاش کە کوردستان ئازادە من زۆر بەشانازیەوە دێمەوە بۆ سەردان.

کوردژین: بێگومان تۆش وەکو کوردێک بەدەر نەبویت لە ئازارەکانی گەل لەدەست دەسەڵاتی بەعس ئایا ڕات چۆنە بەرامبەر ئەم ئازادیەیی ئێستا ئایا کاری لە هونەر کردوە؟

شوانە: هەرچەندە مافەکانمان زۆر زیاتر بون وە وردە وردە ئاڵاکەمان جێی خۆی گرتوە زۆر تەئسیری مافیشی هەبوە لەسەر کورد و کوردبون هونەر شتێکی شەخسیە وە کەس ئەو هەقەی نیە کە بریار بدات کە هونەرمەندێک چی پێش کەش بکات بەس بەڕای من هونەری کوردی وردە وردە لەناوچوە دوژمنەکانمان کەئێستا ناتوانن بۆمبارانمان بکەن فیڵی دیکەیان پەیدا کردوە بۆئەوەی کە کەسایەتی ئێمەی کورد لەبەین بەرن ئێستا لە سەد ئەلبوم کە تۆمار دەکرێت ٩٥ی هەر کوردی نیە وە ئەگەر گۆڕانکاری نەکرێت ئەو مێژوەی ئێمە وە ئەو خەباتەی کەکراوە بۆ کورد و کوردستان لەناو ئەچێت

کوردژین: دوا وتەت بۆ کوردژین؟

شوانە: لەکۆتایدا من ئەمەوێت سوپاسێکی تایبەت بکەم لە هەموو ئەو هونەرمەندانەی کەهاوکاری من بون بەتایبەت کاک چیا مەدەنی بەڕاستی زۆر هاوکاری کردوم وە هیوادارم هەمیشە بەردەوامبێت لەکارەکانیدا ئەگەریش ئەو ئەلبومەم کەم و کورتیەکی هەبێت هیوادارم ئێوەی ئازیز لێم قبوڵ بکەن یەکەمین کاری منە هەوڵی خۆمم بۆداوە کە کە ئەلبومێکی جیاوازبێت ئیتر گوێگرانی ئازیز بڕیاری لەسەردەدەنوە زۆر سوپاس بۆ ئێوەش.


سازدانی دیمانه‌ // رێبین سه‌ربه‌ست