بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
هەینی, 22 حوزەیران 2012 13:47




جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری ئەم دواکەوتنەش ئەوەیە کە هەموو کات هەر یەکێک لە ئێمە گلەیی لە سەر و خۆیی هەیە بەبێ ئەوەی ئامادەیی تیا بێت لەلایەن خۆیەوە دەست بکات بە خزمەت، کێشەکە ئەوەیە کە خەڵکی لەم وڵاتەدا ئەیەوێت یاسا سەر وەر بێت و وڵاتەکە بەبێ کێشە ببرێت بەڕێوە لەم کاتەشدا ئەوە پێکەنیناویە کە بچوک ترین یاسا ئەویش بەستنی پشتێنی سەلامەتی ئوتومبیلە جێبەجێ کرا بەڵام کەس ئامادەیی ئەوەی تیا نیە بە قسەی بکات، لەکاتێکدا ئەوە بچوک ترین یاسا بێت ئیتر چۆن ئامادەیی ئەوەیان تیایە کە وەکو وڵاتانی ئەوروپا بژین، یەکێک لەو بوارانەی دوا کەوتوە هونەرە بەهەموو بەشەکانیەوە ئەویش بەهۆی دواکەوتویی هەر تاکێکی کوردە، تاماشای ئەوە بکەن هەر فیلمێکی کۆمیدی بڵاو ئەبێتەوە زۆرترینی لێ ئەفرۆشرێت و تەماشا ئەکرێت بەڵام فیلمێکی تر لەهەر بوارێکی تردا ئەگەر هەبێت ئەوا یان بینەری نابێت یان هەر کۆمەڵێکی کەم تەماشایی ئەکەن، کورد و بواریی شانۆ زۆر لە ئاستی جیهان دا دوا کەوتوە کاتێک لە وڵاتانی تردا کەسێک یەتە ناو دنیای هونەر لەماوەیەکی کەم دا ئەناسرێت و ئەبێت بە ئەستێرە بەڵام لە کوردستان ئەگەر هونەرمەندێک فیلميک بکات یان دوای چەند ساڵێک ئەناسرێت یان بە چاوێکی سوک سەیر ئەکرێت، لە ئێستادا کورد پێویستی بەوەیە بناسرێت و خەڵکی تر لەم دواکەوتویەی ئێمە ئاگادار بێت، یەکێک لەوانە هاتنی (جۆن کوانگ ڕایۆڵ) بو کە کاراکتەری د.هۆرجۆنی هەبو لە درامای پزیشکی ئەفسانەیی هۆرجۆن کە درامایەکی کۆری بو لەلایەن خاوێ فیلمەوە کرایە کوردی، وە کاراکتەری پاشا گیموا لە ئەفسانەی جومونگ کە دراما شکۆ و ڕەنگار کردیان بە کوردی، هاتنی ئەم هونەرمەندە گەورەیە کە لەدایک بوی ١٩٥٨ ەو تائێستا بە ملیۆنان دۆلاری پێشکەشی وڵاتانی هەژار کردوە لەپڕۆژەیدایە کاتی گەڕانەوەی بۆ کۆریا دۆسیەیی ئەنفال و هەڵەبجە بە تەواوی بە کۆریادا بڵاو بکاتەوە، و ئەوەی ڕاگەیاند کە پێش ئەوەی بگاتە کوردستان زۆر ترساوە لەبەر باری ئەمنی بەڵام دواتر خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند کە هاتوە بۆ کوردستان و بەڵێنی دا دەنگی کورد بگەیەنێتە هەمو جیهان، بەڵام جێگەی داخە کە زۆرینەی خەڵکی سلێمانی بە تایبەتی دژی هاتنی بون دوبارە ئەوە بوەتەوە کێشە کە کورد نایەوێت خەڵکانی تر بە باری کوردستان ئاشنا بن تا لە ڕێگەیەوە پەیوەندیەکی گەورە دروست بێت و بواری هونەر زیاتر پێش بکەوێت، بەڵکو دەبوایە پێشنیازی ئەوە بکرایە کە هونەرمەندانی تر بێنە کوردستان، یەکێکی تر لە بوارەکانی تر بواری میوزیکە کە دوبارە لەم وڵاتەدا دوا کەوتوە ئەویش هەر بەهۆی خۆمانەوەیە لەم وڵاتەدا دەرفەت نیە بۆ گەنجەکان کە کار بکەن لە کاتێکدا ئەگەر بابەتی زۆر جوانتریان پێ بێت لە ناسراوەکان و هونەرمەندەکانی تر واتە دەرفەن نادەن بە گەنجەکان تا دەر بکەون وە لەکاتی کار کردندا پێویستیان بە بڕە پارەیەکە کە هەندێ جار بە کەسێکی ئاسایی سەربەخۆ پەیدا ناکرێت، بۆیە ئەگەر ئەو گەنجە بەهرەیەکی زۆری هەبێت ئەوا ئارەزوەکەی ئەمرێت و ئیتر توانای کارکردنی نامێنێت وە گەورەکان هەندێ جار ئەبنە ڕێگر لەبەردەم مناڵەکانیان ئەویش بەهۆی داب و نەریتی کۆنی دواکەوتویی کوردەوەیە کە ڕێگە بەخۆیان نادەن ئەو داب و نەریتە نەمێنێت، بۆیە پێویست بە دەرفەتێکی بچوک هەیە بۆ گەنجەکان تا بناسرێن و کارەکانیان بکەن لێرەدا مایەی باسە کە هیوای پێشکەوتن و ئایندەیەکی گەش بۆ کوردستان و مرۆڤەکان بخوازین.


رێبین سه‌ربه‌ست