ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
هەینی, 22 حوزەیران 2012 13:52




ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی سەرچاوەیەك لە نەتەوە یەكگرتووە کان
خاوەنی خەلاتی ئۆسکار و ژنە ئەکتەر ئەنجلینا جولی کە نوێنەری نەتوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری پەنابەرەکان UNHCR
ئەو برە پارەیەی لە رۆژی جیهانی پەنابەرەکان بەخشیە ئەو پەنابەرانە.
وە جولی لە لێدوانێكدا وتی چارەسەری سەرەکی بۆ نەهێشتنی زیاد بوونی ئەو پەنابەرانە چارەسەرکردنی كێشە سیاسی و مرۆڤایەتیەکانە
وە هەروەها وتی:پێویستە ئەو كێشەیە بەزوترین کات چارەسەر بکرێت بە دووبارە هەوڵدانەوە بۆی و بەدواداچونی جدی بکرێت کە سەرهەلدەداتەوە
وە ئەم كێسەیە پێویستی بە چارەسەری ڕیشەیی هەیە بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە
دەیان هەزار سورییایی لە ولاتەکەی خۆیان هەلهاتوون بۆ ولاتەکانی لوبنان وتورکیا بەهۆی ئەو خوێنرشتنەی کە بەشار ئەل ئەسەد دژی نەیارەکانی دەیکات
ئەنجلینا بالیوێزی پەنابەرانە لە نەتەو ەیەکگرتووەکان لەوەتەی سالی ٢٠٠١ ەوە کە ڕێگەی پێدراوە وەکو بالوێزی تایبەتی برواتە ئەو ولاتانەی پەنابەریان زۆرە لە ڕێگەی یارمەتیدانیانەوە جا بەهەر شێوەیەك بێت ...

و// رێگا عه‌بدولا