باڵنده‌کان ده‌نگی مرۆڤ ده‌ناسنه‌وه‌
سێ شەممە, 26 حوزەیران 2012 16:28





توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ باڵنده‌کان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ ده‌نگی مرۆڤ ببیستن و بناسنه‌وه‌ به‌ گوته‌ی توێژه‌ران باڵنده‌کان وا هه‌ست ده‌که‌ن له‌ کاتی قسه‌کردنی مرۆڤدا ئه‌وان له‌ به‌رده‌میان دان و قسه‌ له‌گه‌ل ئه‌وان ده‌که‌ن

توێژه‌ران له‌ زانکۆی "لينكولن" له‌ پایته‌ختی به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ هه‌لس و که‌وتی باڵنده‌کان له‌ ناسینه‌وه‌ و هه‌ست کردن به‌ ده‌نگی مرۆڤ وه‌ک هه‌لس و که‌وتی مرۆڤ وایه‌ ،
هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ دابه‌ش بوونی ده‌نگی مرۆڤیش ده‌که‌ن