ئێستا فەیسبووك ڕێگەت پێدەدات دەسکاری کۆمێنتەکەت بکەیت !
سێ شەممە, 26 حوزەیران 2012 16:44




هەموومان کۆمێنتمان نووسیوە ! کاتێك هاوڕێیەکمان لە ماڵپەری کۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەك دادەنێت کۆمێنتێکی لەسەر دەنووسین،
لەوانەیەشە زۆرجار هەلەمان کردبێت لە نووسینی وشەیەك یان هەرشتێڵك کە لە کۆمێنتەکە نووسیومانە،بەلام بۆ چاك کردنەوەی هەڵەکە پێویستی بەوە کردووە کە کۆمێنتەکەمان بسرینەوە،
بەلام لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە کۆمپانیای فەیسبووك جۆرە ئۆفەرێكی تازەی خستە بەردەستی بەکاربەرانی ئەو تۆرە کۆمەلایەتیە ئەویش دەسکاری کردنی کۆمێنت بوو.
بێگومان ئەوەیش گرنگە لەكوێ و چۆن دەسکاری دەکەیت !
وە شوێنی دەسکاری کردنەکە دەكەوێتە دەستە ڕاستی کۆمێنتە نووسراوەکە لە شێوەی پێنووسێك دەردەكەوێت کە بەکلیك کردن لەسەری دەتوانی دەسکاری کۆمێنتە نووسراوەکە بکەیت !

و: ڕێگا عەبدوڵا