دروستکردنی حه‌بێک بۆ رێگرتن له‌ ئایدز
چوار شەممە, 18 تەمموز 2012 12:26



بۆ یه‌که‌م جار له‌ ولاتی ئه‌مه‌ریکا زانایان جۆره‌ حه‌بێکیان داهێانوه‌ که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ رێگر بێت له‌ نه‌خۆشی ئایدز ، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئه‌م حه‌به‌ وه‌ک رێگریه‌ک به‌کارده‌هێنرێت به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ببن  له‌ رێگه‌ی ئه‌نجامدانی سێکس و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ بۆیان

هه‌روه‌ها زاناکان له‌و باوه‌ره‌دان که‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌توانرێت گه‌شه‌ی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک رێگریه‌ک به‌کاربهێنرێت له‌ دژی نه‌خۆشی ئایدز و هه‌وره‌ها بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ هاتوون