نوێژ رێگری ده‌کات له‌ توش بوونی مێشک به‌ لاوازی
یەک شەممە, 29 تەمموز 2012 18:44



توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئسیرائیلی - ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ نوێژکردن ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ توش بوون به‌ "زه‌هایمه‌ر " به‌پێی زانیارییه‌کانی نێو راپۆرته‌که‌ توێژه‌ران له‌ ناوه‌ندی نیشتمانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریکی و زانکۆی كليبلند  له‌گه‌ل چه‌ند توێژه‌رێکی ئیسرائیلی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "شفا " ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه‌ که‌ نوێژ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مێشکی مرۆڤ له‌ توش بوون به‌که‌م توانایی و نه‌خۆشی

به‌ گوته‌ی توێژه‌ران نوێژ کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێشک و به‌رێژه‌ی 50% رێگری ده‌کات له‌ توش بوون به‌ لاوازی و بیرچوونه‌وه‌ ، له‌لایه‌کی تر سوده‌کانی نوێژ زیاتر روون کراوه‌ته‌وه‌ که‌ رێگری ده‌کات له‌ توش بوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ک به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی ده‌والی و ئه‌ژنۆکان