كاتیَك گولَ ده‌بیَته‌ زمانى خۆشه‌ویستى
پێنج شەممە, 09 ئاب 2012 16:54






                                                           هیَمن ئیلنجاغى 
  
                                                                          
یه‌كه‌م كه‌س فیر عه‌ونیه‌كان له‌ نیَوان خۆیاندا گولَیان كرده‌ دیارى بۆ
یه‌كترى و با یه‌خیان به‌ گولَ داوه‌ بۆ ڕازاندنه‌وه‌ى خانمانى فیر عه‌ونیه‌
كان و باس له‌وه‌ ناكه‌ین كه‌ گولَ له‌ كه‌لتورى ئیَمه‌ هیَماى پاكى و جوانى
ده‌به‌خشیَت,چونكه‌ له‌ به‌هارى لیَكدانه‌وه‌ى سایكۆلۆژییه‌تى گولَ شاره‌زانین
ته‌نها بۆ ڕازاندنه‌وه‌ى مالَ به‌كارى ده‌هیَنین,به‌لاَم له‌ ڕووى سایكۆلۆژییه‌وه‌
گولَیش زمانى هه‌یه‌و دایه‌لۆگى خۆشه‌ویستى له‌ نیَوان دوو كه‌س ڕیَكده‌خات.
له‌ ڕووى ده‌روونیه‌وه‌ گولَ ئارمى هه‌سته‌ شاراوه‌كانه‌ له‌ تاكدا,وه‌كو گولَى سور
هیَمایه‌ بۆ سۆز و خۆشه‌ویستى,سپى بۆ ئاشتى,ئافره‌ت زۆرترین تویَژه‌ كه‌
مامه‌لَه‌ له‌گه‌لَ گولَدا ده‌كات و له‌گه‌لَ كه‌سایه‌تى خۆى ده‌گونجیَنىَ هه‌ر له‌
جل و به‌رگى گولَییه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ تۆقه‌ و قردیَله‌ى ئافره‌ت كه‌ جۆرى
هه‌لَبژارده‌نكه‌ى كه‌سایه‌تى خۆى ده‌رده‌خات و چۆنیه‌تى پیَشكه‌ش كردنى
گولَ له‌ كه‌سیَكه‌وه‌ بۆ كه‌سیَكى دیكه‌ ده‌گۆڕیَت به‌ پىَ ى یاده‌وه‌رى و جۆرى
كاته‌كه‌ بۆ نمونه‌ له‌ ڕووى ده‌لالَه‌تى هیَمایه‌وه‌ وه‌گولَى سور له‌گه‌لَ چه‌ند
گولَیَكى جۆرا و جۆر وه‌كو چه‌پكیَك پیَشكه‌ش ده‌كریَت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌
له‌ خۆت بچوكترن یان گه‌نجه‌كان و گولَى قنه‌فلَ له‌گه‌ل گولَه‌ كانى دیكه‌
وه‌كو چه‌پكیَك پیَشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌كریَت كه‌ له‌ خۆت به‌ ته‌مه‌نترن
یاخود پیَشكه‌ش به‌و كه‌سان ده‌كریَت كه‌ پیَشانگا ده‌كه‌نه‌وه‌ یان كۆڕیَكى
بچوك ده‌گیَڕن,به‌لاًَم چه‌پكه‌ گولَیَكى زۆر گه‌وره‌ و ڕازاوه‌ پیَشكه‌شى ئه‌و
كه‌سانه‌ ده‌كریَت كه‌ پله‌یه‌كى گه‌وره‌ وه‌ر ده‌گرن له‌ فه‌رمانبه‌رى یا كار گیَڕى
له‌ داموده‌زگا میریه‌كان و...هتد،
وه‌یه‌ك گولَ به‌ته‌نها به‌تایبه‌تى گولَى سور پیَشكه‌شى
هاوسه‌ر و ده‌ستگیران له‌ نیَو عاشقه‌كاندا پیَشكه‌شى خۆشه‌ویسته‌كه‌ خۆى
ده‌كریَت وه‌زۆر جار تاقه‌ گولَیَك پیَشكه‌شى كه‌سیَك ده‌كرىَ له‌ جیاتى بوراندن
و به‌خشاندن  له‌ به‌رامبه‌ر هه‌لَه‌یه‌ك و لیَك حالَى نه‌بوون,دلَ عادز بوون,
هه‌رگیَز چه‌پكه‌ گولَیَكى گه‌وره‌ پیَشكه‌ش ناكریَت,ئه‌و چه‌پكه‌ گولَه‌ى كه‌
گولَى سپى به‌سه‌رى زالَه‌ پیَشكه‌شى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كریَت كه‌ له‌ نه‌خۆشى
چاك بوونه‌ته‌وه‌ یان به‌سه‌لامه‌تى له‌ ژیَر نه‌شته‌ر گه‌رى ده‌رچونه‌.
ئه‌و چه‌پكه‌ گولَه‌ى كه‌ ڕه‌نگى زه‌ردو مۆر و وه‌نه‌وشه‌یى به‌سه‌رى زالَه‌ به‌ ڕۆژ
پیَشكه‌ش ده‌كریَت,به‌لاَم ئه‌و گولاَنه‌ى كه‌ ڕه‌نگى سور و سپى پرته‌ قالَى و
یاخود ڕه‌نگى دره‌وشاوه‌ له‌ تاریكى پیَشكه‌ش ده‌كریَت به‌ بۆنه‌ى خۆشه‌ویستى
و ئاهه‌نگ گیَڕان واته‌گولَ نزیكترین فاكته‌رى زرده‌ خه‌و خۆشى دلَ و ده‌رونه‌
بۆ ڕیَز نواندن چاكبونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نیَوان دوو كه‌س و هه‌ر ڕه‌نگه‌ و ده‌لاله‌
تیَكى  تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى پىَ ى ده‌ناسریَته‌وه‌ و زمانى
خۆشه‌ویستى  به‌رده‌وامه‌ و جوانى بىَ هاوتایه‌ .