خۆت بپارێزە لە وشکی پێست لە رەمەزاندا
پێنج شەممە, 09 ئاب 2012 16:57



لە دیراسەیەکی زانکۆی ماريلاندی پزیشکی کە کراوە دەرکەوتووە کە وشکی لەش کاریگەریەکی خراپی دەبێتە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ ، واپێویست دەکات کە مرۆڤ ئەو وشکیە نەهێلیت ، چونکە بەهۆیەوە توشی زۆر شتی میزاجی و ماندوبونێکی زۆر دەبێت .
شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە ئەو کیشیە بەهۆی زۆر خواردنەوەی ئاوەو ، وە دورکەوتنەوە لەوخواردنەوانەی کە دەبنە هۆی وشک بونەوە و بەتایبەت ئەو خوارنەوانەی کە لە پێکهاتەکانیاندا شەکر هەیە ،
وە بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز شارەزایان ، دەلێن کە لە یەک لیتر و نیو بۆ دوو لیتر ئاو بخۆیتەوە دوای ئەوەی کە رۆژووەکەت شکاند بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەم وشکیەی پێست لەو رۆژەدا ، ئەویش بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما مرۆڤ زیاتر توشی وشک بونی پێستی دەبێت ، وە ئەوەی گرنگە لیرەدا ئەوەیەکە دەبێت ئەو دوو لیترە یاوەی دەیخۆیتەوە ،بە چەندین جار بیخۆیتەوە واتا نابیت بەیەکجار هەموی بخۆیتەوە کە بەو شێوەیە هیچ سودێکی نابێت ، چونە بەو شێوەیە ئاوەکە بەزووی ون دەبیت و سودێکی وای نابێت بۆ لەش ،
بەتایبەت ئەگەر ئەگەر ئاوەکە بوستوو بێت یان نیمچە بوستتوی بیت ، بۆیە پێویستە کاتەکانی ئاو خروادرنەوەکە بە شێوەیەکی رێک و پێک رێک بخەیت تاکوو لەشت سودی تەواوی لی ببینێت .

ئا // بڕوا باتاسی