کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
پێنج شەممە, 09 ئاب 2012 17:01



فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی 1865 کە فرانسس 16 ساڵ بوە خێزانەکەی بۆ نیشتەجێ بون ڕویان کردۆتە ئەمەریکا، خێزانەکەی هەژار بون بۆیە فرانسس چیرۆکی بۆ ڕۆژنامەو گۆڤارەکان دەنوسی، لەساڵی 1873 شوی بە دکتۆر سوان بێرنێت کرد، فرانسس زیاتر لە جڵ کتێبی نوسی، بەناو بانگترینیان ڕۆمانی باخچە نهێنیەکە The Secret Garden بوو لەساڵی 1911، نزیکەی سەدەیەک منداڵان لەهەموو جیهانەوە دەیان خوێندەوەو چێژیان لێ وەردەگرت، کەباسی لە کوڕ و کچێکی دڵتەنگ دەکرد لەگەڵ باخچەیەکی ئەفسوناوی نهێنی، فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1924 کۆچی دوایی کردوەو ئێستاش چیرۆکەکانی هەر لەناو خەڵکدان.

ئا// رێبین سه‌ربه‌ست