سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
هەینی, 24 ئاب 2012 15:21


سێ کورته‌ شێعر
ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)
        1
ئاڵا
هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌
دیوار...دیوار...
به‌ به‌‌رزایی ئاواته‌که‌ی
که‌ پێوه‌ی‌‌دا...
نه‌ی‌بینی هیچ...
جگه‌ ئاڵای
         وڵاته‌که‌ی...
2
ئه‌وین
ئه‌وین تۆمه‌
زه‌وی دڵه‌
دڵی بێ تۆم !!
بێ تۆم نیه‌
     بێ حاسڵه
 3
 زرێباری ئه‌وین ماته
له ژێر زوڵمی
فه‌یله‌قووسی چاوه‌کانت
ده‌روێشه که‌ی دڵی منیش
هاکا په‌تی دۆعا
هه ڵخا
بۆخنکانت...