عومه‌ری مه‌کته‌به‌ له‌ ماڵمۆ نه‌بینراوه‌
هەینی, 24 ئاب 2012 15:26


پاش پەیوەندی کردنی باڵوێزخانەی ئێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێمەوە لەسەر کەیسی کاک عومەری کتێبخانەی سلێمانی کە گوایە لە مالمۆ بینراوە.. بە ئامادبوونی بەڕێزان کاک ئومێد و کاک حەمە ساڵح کە لە خزمانی کاک عومەرن لە مالمۆ ئێوارەی دوێنێ 2012.8.22 لەگەڵ بەڕێز کاک شکار دانیشتین کە ئەو شایەت حاڵەیە کە کەسێکی بینی بوو لە شێوەی کاک عومەر لە مالمۆ.. پاش گێڕانەوەی و گوێ لێگرتن گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە ئەو کەسەی ئەو بینویەتی لە کاک عومەر چووە بەڵام بە داخەوە ئەو نەبووە و لەبەر پەرۆشی بۆ دۆزینەوەی ئەو هەندێک زانیاری دابوو کە بێتە هاندەر بۆ گەڕان..
ئێمە وەک ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیانی مالمۆ و وەک سایتی مالمۆکورد ئەرکمانە ئەم ڕاستیە تاڵە بە ڕای گشتی ڕابگەیەنین و داوا لە پۆلیسی سوید بکەین لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزخانەی ئێراق کە هەوڵ و کۆششەکانیان لە مالمۆ بوەستێنن و لەو شوێنەی کە کاک عومەری لێ وون بوو بەردەوام بن لە سۆراخ کردنیدا،،،

شایەنی باسە کۆمەڵێک کوردستانی زۆر ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری لە مالمۆ و نموونەیان زۆر بێت..
ئێمەش هیوامان ئەخەیەنە پاڵ هەموو ئەو هیوایانەی کە کاک عومەر بە سەلامەتی بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەی.

نێره‌ر // مالمۆ کورد