خواردنه‌وه‌ی زۆری قاوه‌ زیان ده‌گه‌ینێت به‌ چاو
شەممە, 06 تشرینی یەکەم 2012 11:33



توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ به‌ رێژه‌ییه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ چاوه‌کان  ، هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ قاوه‌ خواردنه‌وه‌ به‌رێژه‌ییه‌کی زۆر کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ بینین و لاوازکردن و تێکدانی تۆڕی چاوه‌کان

هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که‌ به‌رێژه‌ییه‌کی زۆر قاوه‌ به‌کارده‌هێنن بۆ خواردنه‌وه‌ که‌ ئه‌م رێژه‌ییه‌ که‌م بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌ هه‌موو گرفته‌کانی چاو و هه‌روه‌ها دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ دروست بوونی ئاوی چاو

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م توێژینه‌وه‌ییه‌ که‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندی نێوان زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و له‌ده‌ست دانی بینین ده‌کات