گۆشه‌گیری شاعیرێک
دووشەممە, 08 تشرینی یەکەم 2012 11:55



به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی
به‌رله‌وه‌ی ته‌مه‌نی لاوی له‌ هه‌نده‌ران بتوێته‌وه....
زه‌مه‌نێکی دوورودرێژ که‌سێک نه‌یپرسی هه‌واڵی
که ڕۆێشته‌وه کێ هه‌بوو بیناسێته‌وه .....
دوای چه‌ندین ساڵ له غوربه‌تا و گه‌وره‌بونی خه‌مه‌کانی
دوای گۆشه‌گیربوونی له‌ نێو.... نوکی خامه‌ و شیعره‌کانی
ئیتر زانی...
نه‌خه‌ڵکی ئه‌وێ وه‌ک جاران ....ده‌یانه‌وێت

نه به‌فری ساردی نامۆییش له ئامێزیا ... ده‌یلاوێنێت
بۆیه دوا بڕیاری وا دا
له و سوچه‌ی دونیای غوربه‌تا
نه‌خشه‌ی کۆچێ یه‌کجاره‌کی خۆی بکێشێ ،،،،
قه‌ڵه‌م بکاته کێله‌که‌ی
به هۆنراوه‌ش تا ئه‌به‌دی خۆی داپۆشێ....

به‌کرحه‌بیب