هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین برین زوو چاک ده‌کاته‌وه‌
دووشەممە, 08 تشرینی یەکەم 2012 11:59



پسپۆرانی به‌ریتانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ به‌کارهێنانی هۆرمۆنی ژن " ئه‌سترۆجین " ده‌بێته‌ هۆی زوو چاک کردنه‌وه‌ی برینی له‌شی مرۆڤ ، جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ به‌کارهێنانی ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌ جۆره‌ کرێمێک که‌به‌کاردێت بۆ زوو چاکبوونه‌وه‌ی برین  له‌لایه‌ن توێژه‌رانی به‌ریتانی راگه‌یێنرا

توێژه‌ران له‌ زانکۆی " مانچستر " ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین رۆلێکی گرنگ و کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر زوو چاک کردنه‌وه‌ی برینه‌کانی له‌ش ئه‌مه‌ش به‌ هۆی بوونی ئه‌و ماده‌ سودبه‌خشانه‌ی که‌ کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری شوێنی برینه‌که‌ له‌له‌شدا

به‌ گوته‌ی توێژه‌ران ئه‌م جۆره‌ هۆرمۆنه‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر خانه‌کانی پێست و وا ده‌کات که‌ زوو بگه‌رێنه‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆیان و زوو چاک ببنه‌وه‌