سامسونگ رکابه‌ری ئایفۆن 5 ده‌کات
دووشەممە, 08 تشرینی یەکەم 2012 12:07



به‌پێی راپۆرته‌ هه‌والێک له‌ ولاتی ئه‌مه‌ریکا له‌کاتی ئێستادا ئامێری مۆبایلی " سامسونگ جالاکسی ئیس 3 " ئاره‌زوویه‌کی زۆری له‌سه‌ره‌ بۆ کڕین و له‌ بازاره‌کانی جیهاندا کێبرکێی ئامێری نوێی کۆمپانیای " ئه‌پل " " ئایفۆن 5 " ده‌کات

ئه‌م راپۆرته‌ که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیای "لوكاليتيكس"  ی جیهانی که‌ تایبه‌ته‌ له‌ لێکۆلینه‌وه‌ له‌ بازاره‌کانی فرۆشتنی مۆبایل له‌ جیهاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌م ئامێره‌ پشت به‌ سیسته‌می " ئه‌ندرۆید " ده‌به‌ستێت ئیستاکه‌ له‌بازاره‌کانی جیهان فرۆشتنی رووی له‌ زیاده‌ کردووه‌ و ئاره‌زوویه‌کی زۆری له‌سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانه‌وه‌

هه‌ربۆیه‌ ئێستاکه‌ له‌ جیهاندا کێبرکێی ئایفۆن 5 ده‌کات