هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
هەینی, 02 تشرینی دووەم 2012 20:29

 

شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی ٢٠١٠ ئەلبومی تەمەنی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت (یوتیوب) بڵاو کردەوە، کە توانی گوێگرێکی زۆر بۆخۆی ڕابکێشێت ،ئەلبومی تەمەن پێک هاتبو لە کۆمەڵێک گۆرانی فۆلکۆری کوردی و میران سەردار کاری میوزیکی بۆ کردوە، شاکار ستار بەرهەمێکی نوێی ئامادە کردوە بەناوی من دەڵێم کە یەکێکە لە گۆرانیە خۆشەکانی مامۆستا محمدی ماملێ، ئەم گۆرانیە بە شێوازێکی جوان بەر هەم هاتوە و ڕەهێڵ قادر لە وڵاتی سوید کاری میوزیک و میک و ماسترینگی بۆ کردوە، کاری تۆمارکردنی دەنگ و (کەمان)ی لە ستۆدیۆ ئێڵ. ئێس لە سلێمانی بۆ کراوە، شاکار ستار ڕوبەڕوی کوردژین ئاماژەی بەوەدا کەوا ئەم بەرهەمە نوێیەی مایەی خۆشحاڵیە کە بە دڵی هەموو لایەک تۆمار کراوە، وە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد (کە دەمەوێت زۆر سوپاسی ڕەهێڵ قادر بکەم وە هەروەها هونەر فواد کە ژەنیاری کەمانە، و کاک ڕەوا خاوەنی ستۆدیۆ (ئێڵ. ئێس)، ئێمەش هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو هونەرمەندە ئازیزە ئەخوازین، وە هیوادارین بەردەوام بێت لەکارە جوانەکانیدا.
چاوەڕوانی ئەم بەرهەمە بن لە کەناڵی کوردژین (HD, youtube)

ئامادەکردنی، ڕێبین سەربەست ،سلێمانی