خەوتنی راستەوخۆ دوای نان خواردن دەبێتە هۆی توش بوون بە جەلتەی مێشک
دووشەممە, 11 شوبات 2013 14:14

 

کۆمەلەی ئەروپیی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و مێشک لە توێژینەوەییەکی پزیشکیدا روونیان کردەوە  : کە خەوتنی راستەخۆ دوای نان خواردن دەبێتە هۆی توش بوون بە نەخۆشی خەلتەی مێشک

پزیشکەکان ئەوەیان روون کردەوە کە چاوەڕی کردن دوای نان خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر مەترسی توش بوون بە نەخۆشییەکانی مێشک و بەتایبەت جەلتە زۆر کەم دەکاتەوە ، هەروەها ئەوەیان روون کردەوە کە خەوتنی راستەوخۆ دوای نان خواردن دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەمارەکانی خوێن بە شێوەییەکی باش هەڵنەستن بە ئەنجامدانی کارەکانیان و گواستنەوەی خوێن بۆ مێشک

بۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێن بە شێوەییەکی سروشتی و بە پێویست نەگاتە مێشک و خانەکانی مێشک