ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
دووشەممە, 11 شوبات 2013 15:21


ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10 فیبرایه‌ر خه‌ڵاتی باشترین موڤی پێبه‌خشرا له‌ ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی بافتاسی به‌ڕیتانی.

بێن ئه‌فلێک Ben Afflec  ، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری موڤیه‌که‌، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری پێبه‌خشرا له‌ فلمی ئارگۆدا که‌ تیایدا باسی له‌ چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵێک نێردراوی ئه‌مریکی ئه‌کرد له‌ ئێران له‌ سه‌رده‌می خومه‌ینیدا.

جێی ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ کۆتایی مانگی رابردودا خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆبسی پێبه‌خشرا.

هه‌روه‌ها دانیال ده‌ی-لویس خه‌ڵاتی باشترین ئاکته‌ری پێبه‌خشرا له‌و ده‌وره‌ی هه‌یبوه‌ له‌ فیلمی لینکۆلندا Lencoln

له‌و فلیمانی تر که‌ نۆمینه‌یت بون بۆ ئه‌م خه‌ڵاته‌ :

Les Miserables, life of Pi, Lincoln, Zero Dark Thirty

فریشته‌ی جوانی

چه‌ند دیمه‌نێکی ئه‌و موڤیانه‌: