کۆریای باکور ئه‌تۆمی تاقی کرده‌وه‌
سێ شەممە, 12 شوبات 2013 23:49

کۆریای باکور رایئه‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مرۆ بۆ جاری سێهه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی به‌سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجامدا به‌ پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. له‌ دوای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ هه‌ردوو ساڵه‌کانی 2006 وه‌ 2009 تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام رایانگه‌یاند که‌ تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ زۆر گه‌وره‌تر و به‌رچاوتره‌ له‌ جاره‌کانی پێشوو.

ئاماژه‌یاندا که‌ ئه‌م کاره‌یان ته‌نها بۆ پاراستنی وڵاته‌که‌یانه‌ له‌ هێرشی داگیرکه‌رانه‌ی وڵایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا. ئه‌م کاره‌س به‌ خاڵێکی ره‌ش ناوبرا بۆ وڵاتانی ئه‌مریکا و چین.

فریشته‌ی جوانی