ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
چوار شەممە, 13 شوبات 2013 01:06


هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی نه‌بونی ئازادی رۆژنامه‌وانی ، ده‌ستگیرکردنی رۆژنامه‌نوسان و سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ئازاد له‌ هه‌رێمدا. 

 

 له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه‌ :

''پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (هه‌رێمی نیوه‌ سه‌ربه‌خۆ) ، ده‌ستهه‌ڵگرێت له‌ ده‌ستگیرکردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاکوان و لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن، پێویسته‌ کۆتای بهێنێت به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ل رۆژنامه‌نوسان بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه‌. ئاسایشی کوردستان هه‌ڵده‌ستێت به‌ ده‌سگیرکردنی رۆژنامه‌نوسان به‌بێ هیچ ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌خت و سزایان ئه‌ده‌ن به‌ بێ هیچ دادگایکردنێک و به‌رپرسیارێتیه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک که‌ زیاتره‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک و جاری وا هه‌یه‌ ساڵێکیش ده‌خایه‌نێت.''

 

هه‌روه‌ها هاتوه‌ : ' ئه‌مڕۆ رۆژگارێکی تاریکه‌ بۆ ئازادی بیروراو را ده‌ربرین له‌ هه‌رێمی کوردستان.'

 

سارا لیا ویتسۆن ( نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هیومان رایتس واچ) ڕایده‌گه‌یه‌نێت:

 '' له‌ بری ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ستیت به‌ گره‌نتی کردنی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه‌ له‌و پله‌ به‌رزیه‌ی گه‌نده‌ڵی که‌ له‌ کوردستاندا هه‌یه‌، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم چاوپۆشی ئه‌کات و خۆی به‌ به‌رپرس نازانێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ئازادی را ده‌ربرین و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکات، و پێویسته‌ 'یاسا''یه‌ک به‌کاربهێنێت که‌ نه‌بێته‌ هۆی بێده‌نگ کردنی ده‌نگه‌ ئازاده‌کان.''

 

له‌ ساڵی 2012 دا ، له‌ راپۆرتیکدا که‌ ده‌ست هیومان رایتس واچ که‌وتوه‌ ،هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌ نزیکه‌ی 50 رۆژنامه‌نوس و ڕه‌خنه‌گران و چالاکوانیان به‌ شێوه‌یه‌کی توند و نه‌شیاو ده‌ستگیر کردوه‌، وه‌ زیاد له‌ حه‌وت که‌سیان دادگایی کردوه‌ به‌ تۆمه‌تی ته‌شهیر و تێکدانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.

یه‌کێک له‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ره‌سمیانه‌ی ده‌گیر کراون ' ئه‌کره‌م عبدولکه‌ریم'ه‌ که‌ له‌ زینداندایه‌ به‌بێ دادگایی کردن بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سالێکه‌ ، که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێک له به‌رپرسانی حزبی پارتی دیموکراتیه‌وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌، که‌ یه‌کێکه‌ له‌و 2 حزبه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتدارن له‌ هه‌ریمی کوردستاندا.

 

له‌ مانگی 9 و 10 ی ساڵی پار، هیومان رایتس واچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ 16 رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی مه‌ده‌نی کردوه‌، هه‌ندێکیان گیرابون له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2012 ه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم گرتبوو. ده‌سه‌ڵات هه‌ندێک له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگیراوانی ڕزگاردا له‌ دوای ماوه‌یه‌ک به‌ڵام هه‌ندێکیان ئیستاش به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژووره‌وه‌ن به‌ تۆمه‌تی ناوهێنان و ناوزراندن و سوکایه‌تی کردن به‌ ده‌سه‌ڵات.

پارێزه‌رێک به‌ ناوی زانا فه‌تاح ، باسی له‌وه‌ کرد که‌ به‌بێ هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ک بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ گیراوه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ  له‌ مانگی هه‌شتدا، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو ئارتکڵێک ئه‌نوسێت ده‌رباره‌ی ناسه‌ربه‌خۆیی دادگاکان و گه‌راندنه‌وه‌یان بۆ پارته‌ سیاسیه‌کان له‌ کاتی تیپه‌راندنی کاره‌کانیاندا.

پۆلیس پێیان ڕاگه‌یاندوه‌ که‌ ناوی دادگای زڕاندوه‌ به‌ڵام تۆمه‌تی نه‌داوه‌ته‌ پاڵ.

 

هیومان رایتس خه‌مخۆری خۆی نیشان ئه‌دات به‌رامبه‌ر که‌م بونه‌وه‌ی ئازادی را ده‌ربرین له‌ مانگی 9 ه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هیومان رایتس ده‌ڵێت پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێم ڕێز له‌ یاسای رۆژنامه‌نوسان بگرێت و ده‌ستدرێژی نه‌خاته‌ سه‌ررۆژنامه‌نوسان و ڕه‌خنه‌گران. وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن پێویسته‌ په‌رله‌مان ته‌شریعێک ده‌رکات بۆ گره‌نتی پاراستنی یاسای ئازادی بیرو را گۆرینه‌وه.، و تێیدا رۆژنامه‌نوسان ئازاد بکات له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستیان ئه‌که‌وێت.


ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ پوخته‌یه‌که‌ له‌و راپۆرته‌ی هیومان رایتس واچ بڵاوی کرده‌وه‌ له‌ به‌رواری 10 فێبرایه‌ری 2013 سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان،