نۆکیا : نوێترین مۆبایلی خۆی ئاشکرا کرد
چوار شەممە, 13 شوبات 2013 10:20

 

کۆمپانیای نۆکیا : گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی مۆبایل لە جیهاندا ئەوەی ئاشکرا کرد کە دواین بەرهەمیان بریتیە لە مۆبایلی نۆکیا جۆری " ئاشا ٣١٠ " ئەم مۆبایلە لە جۆری مۆبایلە زیرەکەکانە و پاڵپشتکراوە بە تۆڕی لاسکی وای فای بۆ پەیوەندی ئینتەرنێتی 


جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمە یەکەم جۆری مۆبایلی نۆکیایە کە پاڵپشتکرابێت بە "وای فای " چونکە پێشتر هیچ کامێک لە مۆبایلەکانی نۆکیا ئەم خزمەتگوزارییەیان تیانەبووە ، جگە لەمەش بۆ یەکەم جارە ئەم جۆرە پاڵپشتکراوە بە خزمەتگوزاری  "Easy Swap Dual SIM"