نەیزەکێک لە زەوی نزیک دەبێتەوە
چوار شەممە, 13 شوبات 2013 10:56

 


 


له‌ 15-2 نه‌یزه‌کێک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه‌،،،سه‌رچاوه‌ CNN .

ئه‌م نه‌یزه‌که‌ به‌ ناوی DA14 2012 به‌ گوێره‌ی پێشبینیه‌کانی NASA ئه‌م نه‌یزه‌که‌ له‌ 15 ئه‌م مانگه‌دا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زه‌وی نزیک ده‌که‌وێته‌وه‌،به‌لام به‌ر زه‌وی ناکاوێت و هیچ مه‌ترسیه‌کی بۆ سه‌ر زه‌وی نیه‌...، ئه‌م نه‌یزه‌که‌ نزیکه‌ی 45 مه‌تر درێژ ده‌بێت که‌ ده‌کاته‌ نیوه‌ی درێژی یاریگای تۆپی پێ، نزیکه‌ی 17،100 میل له‌ زه‌ویه‌وه‌ دور ده‌بێت کاتێک به‌ ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌رێت، یۆمانس، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نه‌ نزیکه‌کانی ده‌ور و به‌ری زه‌ویه‌ له‌ رێکخراوی ناسا، ده‌لێت " تا ئێستا هیچ نه‌یزه‌کێک به‌م قه‌باره‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌ زه‌وی نزیک نه‌بۆته‌وه‌""""" """""'' له‌ کاتی تێپه‌ربونیدا ئه‌م نه‌یزه‌که‌ به‌ خێرای 7،8 کیلۆمه‌تر له‌ چرکه‌یه‌کدا تێده‌په‌رێت. یۆمانس ده‌لێت " ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌یزه‌که‌ به‌ر زه‌وی بکه‌وێت، (که‌ ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌ رووبدات) ئه‌وا هێزه‌که‌ی به‌ قه‌د 2.4 مێگا تۆن له‌ TNT ده‌بێت.

وه‌گێرانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ : هندرێن ئازاد